زانستی تۆماركردنی داتا لە سەر پەپکەکان زانستێكە كە بەهۆی تیشكی لەیزەری سور لە سی دی و دیڤیدیدا و شین لە جۆری دووەم لە دی ڤی دی كە بە (HD DVD) ناسراوە و بلوڕەیدا لە سەر ڕوبەرێكی پلاستیكی بە قەبارەی جیاواز داتای جۆراو جۆر بپارێزرێت و لەهەندێك جۆریاندا كە بەرهەم هێنراوە دەتوانرێت پاش ئەوەی داتای بۆ زیاد كرا دواتر گۆرانكاریشی تێدا بكرێت كەم زیاد بكرێت یان بسڕێتەوە ، كە دابەش دەبن بەسەر چەند جۆرێكی جیاوازدا .
ئەرگەر ناساندنێکی گشتی بکەین بۆ (Optical Disc) ئەوا دەڵێین په‌پكه‌یه‌كی پلاستیكیه له چوار چین پێك دێت كه به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی له‌سه‌ر یه‌ك په‌ستێنراون ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ناوبانگی بە پەپكەی پەستێنراو دەركردوە ، ئەم پەپكەیە بەهۆی سیستەم باینەریەوە داتای لەسەر دادەنرێت لە چونكە لە پێك هاتەكەیدا جێگا بۆ (0.1) دانراوەو بەشێوازێكی ورد بە هۆی تیشكی لەیزەرەوە ڕێكدەخرێت . ئەو شوێنانەی كە وەك چاڵی بچوك وان و بەهۆی تیشكە لەیزەرەكەوە كاری لەسەر دەكرێت لە هەر یەكە لە بەرهەمە پەپكەییەكاندا جیاوازن و دوری و نزیكی نێوان هێڵە بازنەییەكەی نێوانیان و قەبارەی ئەو چالانە بڕیار دەدات ئەو پەپكەیە چەندێك داتا دەگرێت ، هەربۆەی بە پێشكەوتنی ئەم بەرهەمە ئەو ڕوبەرە بازنەییە قەبارەی كونەكانی بچوككراوەتەوەو بە تەواوی خانە پێكهێنەرەكانیشی نزیك یەك خراونەتەوە ، بۆئەوەی بتوانرێت تێكەڵی نێوان خانەكانیش لەیەك جیابكرێتەوە لە ئێستادا پەنا دەبرێتە بەر نوێترین تەكنیكی لەیزەری كە بە وردی بەسەر كونە بچوكەكانی سەر پەپكەكەدا هات و چۆ دەكات
لەسەرەتاكانی بەرهەم هێنانی بەرهەمە پەپكەییەكاندا چەندین ئامێر‌و ئامرازی جیاواز بۆتۆماركردن و بەگەڕخستنیان بەرهەم هێنراوەو كە ئێستاش بەشێكیان هەر متمانەیان لەدەست نەداوەو لە ماڵان و ناوئۆتۆمبێلەكانیشدا بەكاردەهێنرێن بەكاردەهێنرێت ، بەلام پێشكەوتوو ترینیان ئەوەیە كە لە كۆمپیوتەردا جێگیر دەكرێت و بەتەواوی دەست دەگرێت بە سەر پێك هاتەی پەپكەكاندا و لە زیادكردن وكەم كردنی داتاكانی ناویان بەرپرسەو بەخێرای گۆڕانكاری تێدا دەكرێت ، ئەمە لە كاتێكدایە لە ئامرازەكانی پیشودا كە باسم كرد هیچ دەسەڵاتێكی وامان بەسەریدا نیە
یەكەم جۆر لەم بەرهەمە كە بەرهەم هێنرابێت ناودەبرێت بە (Compact Disc ) :
مێژووی كەوتنە بەرباسی یەكەم جۆر لەبەرهەمی پەپكەیی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 كەلەلایەن كۆمپانیای (Philips) هۆڵەندیەوە ڕاگەیەنرا بەڵام كۆمپانیای سۆنی یابانی بەهاوكاری كۆمپانیای فلیپس بۆیەكەم جار ئەم بەرهەمەی خستە بازاڕەوە لە ساڵی 1982 دا و مەبەست لێ ی تۆماركردنی فایلی دەنگی بوو بە سیستەمی دیجیتاڵی و هەربۆیە تا ئێستاش پێوانەی (CD) بەو كاتە ژمارە دەكرێت كە دەتوانرێت فایلی دەنگی تێدا تۆماربكرێت ، (Compact Disc) بە درێژایی ساڵانی هەشتاكان بەخێرایی بە جیهاندا بڵاو دەبوەو كۆمپانیای بەرهەم هێنەری بەردەوام ئامێری نوێ ی بۆگەڕخستن و خوێندنەوەی داتاكانی ناوی بەرهەم دەهێنا را سەرەتای نەوەدەكان و دروست لە ساڵی 1993 بەتەواوی گۆڕانكاری لەبەرهەمی سی دی دا كرا‌و تواناكەی چەندین بەرانبەر زیادكرا بەتایبەت كاتێك توانرا (Video CD) نوێ بەرهەم بهێنن لە پیناو تۆماركردنی دەنگ و ڕەنگدا پێكەوە هەربۆیە بە وڵاتانی ئەوروپادا بەخێراییەكی سەر سوڕهێنەر بڵاو بویەوە .
وەك پیستر ئاماژەم پێدا به‌رهه‌م هێنانی ئەم بەرهەمە پەپكەییە ته‌نها بۆپاراستنی فایلی ده‌نگی به‌كارهێنراوه به‌ڵام پاش گه‌شه‌كردنی و پێشكه‌وتنی پێكهاته‌كانی ئێستا به قه‌باره‌ی (185 مێگابایت ) لە (Mini CD) دا و (700 مێگابایت) لە بارە ئاساییەكەیدا و له‌هه‌ندێك جۆری تایبەتیشدا تا (850 – 900 مێگابایت) ده‌توانرێت داتای جۆراوجۆری بە هەموو شێوازەكانەوە تێدا بپارێزرێت .
لە ئێستادا سی دی دوو جۆری لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و پیكهاته مادیه‌كه‌ی هه‌ریه‌كێكیان له‌وی تر جیاوازە :
یه‌كه‌م : كه به (CD-R) پیناسه ده‌كرێت و كورتكراوه‌ی (Compact Disc-Recordable) ته‌نها ده‌توانرێت یه‌ك جار داتای له‌سه‌ر دابنرێت و دووباره ناتوانرێت داتاكانی ناوی بسڕیته‌وه یان گۆڕانكاری تێدا بكه‌یت چونكە پێكهاتەكەی بەهۆی تیشكی لەیزەرەكەوە دەگۆڕێت لە كاتی دانانی داتاكاندا و دووبارە ناتوانرێت وەك یەكەم جاری لێ بكرێتەوە .
(CD-R) له چوار چین پیك هاتووه :
1- چینێكی پلاستیكی ڕوون كه به‌شی ژێره‌وه‌ی (CD) یاخود ئەو ڕوە بریقەدارە پێك ده‌هێنێت كە بەخوار كردنەوەی لەبەردەم ڕوناكیدا ڕەنگە جۆر بەجۆرەكانی شەبەنگی تێدا دەبینرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ڕوناكه ڕێ به تێپه‌ڕبوونی ڕوناكی ده‌دات پێیدا تێپه‌ڕببێت و زیاتر وەك پارێزەرێك وایە بۆ چینەكانی تر واباشتر هەمیشە با خاوێنی بمێنێتەوە هەر ڕوشانێك سی دیەكە توشی كێشە دەكات و لەوانەیە بەیەكجاری نەتوانرێت دەستمان بگاتەوە بە داتاكانی ناوی .
2- چینێك كه له‌ڕە‌نگ پێك هاتووه دووەم چینە ، ئەم چینەش ڕێگا به تێپه‌ڕبوون یان تێپه‌ڕنه‌بوونی ڕوناكی ده‌دات بەهۆی تیشكی لەیزەرەكەوە كە دەخرێتە سەری .
3- چینێكی تر كه له ئۆكسیدی ئه‌له‌منیۆم پێك دێت كاری پاراستنی داتا لە ڕێگای ئەم چینەوە بەرێ دەكرێت هەڵمژینی تیشكەكە كارە سەرەكیەكەیەتی كە نا‌ێلێت ئەو ڕوناكیەی دەكەوێتە سەری بگەڕێتەوە .
4- به‌رگی پشته‌وه‌ی (CD) كه زۆر جار وه‌ك وێنه‌یه‌ك ڕوی پشته‌وه‌ی داپۆشیوه تەنها بۆجوانكاریی پارێزگاریە و هیچ كارێكی دیجیتاڵی بەجێ ناهێنێت .
چینی یەكەم بەشێوەیەكە هه‌ر پیسیه‌ك كه‌له‌سه‌ر ئه‌م ڕوه یان ڕوشانێك له‌سه‌ر ڕووه ڕونه‌كه ڕێ له تێپه‌ڕبوونی ڕوناكی ده‌گرێت كه پێیدا تێپه‌ڕببێت ، هه‌ربۆیه له ناردن و وه‌رگرتنی ڕوناكیدا هه‌ندێك جار (CD drive) ەكە توشی گرفت ده‌بێت جیا لەوەی وەك پارێزەرێكی بنەڕەتیە هیچ ئیشێكی تری نیە .
له (CD-R) دا ئه‌وچینه‌ی كه به چینه ڕە‌نگ كراوه‌كه ناوده‌برێت ته‌نها یه‌ك جار ده‌توانرێت گۆڕانكاری له پێك هاته‌كه‌یدا بكه‌یت كه ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه :
سه‌ره‌تا (CD-R) ەكە به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو هه‌ر چوار چینه‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك په‌ستێنراوه ، كاتێك بمانه‌ویت داتای لەسەر جێگیر بكه‌ین به‌هۆی ئه‌و تیشكه ڕوناكیه‌وه كه له له‌یزه‌ره‌كه‌وه ده‌رده‌چێت به چینه ڕوناكیه‌كه‌دا واتە یەكەم چین تێپه‌ڕده‌بێت هیچ شتێك ڕونادات بەڵام كاتێك دەگاتە چینی دووەم و به هۆی گۆڕانی وزه‌ی ڕوناكی بۆ وزه‌ی گه‌رمی پێك هاته ڕە‌نگ كراوه‌كه ده‌سوتێنێت .
ئێمه دەبێت ئەوە بزانین كە داتا به شێوازی (سفر و یه‌ك) له‌سه‌ر (CD) تۆمار ده‌كرێت هه‌ربۆیه كاتێك پێك هاتەی سی دی زۆر ورد بكەینەوە دەبینین پێك دێت لە هەزاران كونی بچوك كە لەسە ڕووبەرە ڕە‌نگ كراوەكەیە بۆ سفر یان یەك دابین كراوە كاتێك بمانەوێت بە هۆی لەیزەرەوە جێگیری بكەین ئەوا گۆرانكاری بنەڕەتی بەسەر ئەم چینە ڕە‌نگ كراوەدا دێت ، بۆ نمونە ئەگەر داتای (سفر) دانرابێت ئەوا له كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی داتادا بەهۆی تیشكە لەیزەرەكەوە ئه‌م ڕوبه‌ره كه ڕە‌نگه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابراوه‌و چینی ئه‌له‌منیۆمه‌كه ده‌ركه‌وتوه ئیتر تیشكەكە وەلام ناداتەوە كاتێك ڕوناكی له له‌یزه‌ره‌كه‌وه ئاراسته‌بكرێت ئه‌م كاره‌ش وه‌ك (سفر) یان نەبوونی سیگناڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت ، به‌ڵام ئه‌و ڕوبه‌ره‌ی كه بمانه‌وێت (سفر)ی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین ئه‌وا هیچ له ڕە‌نگه‌كه‌ی ناگۆڕێت چونكه له‌یزه‌ره‌كه له‌كاتی سفردا ڕوناكی نانێرێت تا ڕوبه‌ره ڕە‌نگكراوه‌كه بسوتێنێت ، هه‌ربۆیه له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی داتاشدا ئه‌م ڕوبه‌ره ڕە‌نگ كراوه تیشكه ئاراسته‌كراوه‌كه بە ئاسانی دەگەرێنێتەوە هه‌ربۆیه به (یەك) یان بوونی نیشانه لێك ده‌درێته‌وه .
له‌م ڕونكردنه‌وه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به هۆی سوتانی پێك هاته ڕە‌نگكراوه‌كه له لایه‌ن له‌یزه‌ره‌كه‌وه ناتوانین دووباره بیگه‌ڕێنینه‌وه باری ئاسایی ، تا بتوانین دووباره داتای له‌سه‌ر دابنێینه‌وه ئەمەش بریتی بوو لە جۆری یەكەم لە سیدی .
كه‌واته له (CD)دا داتاكان به‌سیسته‌می باینه‌ری و دوور له بواری موگناتیسی به هۆی تیشكی له‌یزه‌ری سورەوە له سه‌ر ڕوبه‌رێكی مادی كه له چوار چین پێك هاتووه تۆمار ده‌كرێت به هه‌میشه‌یی چونكه پێكهاته بنه‌ڕە‌تیه مادیه‌كه له‌ناو په‌پكه‌كه‌دا ده‌سوتێنێت و ناگه‌ڕێته‌وه باری یه‌كه‌م جاری و دواتر به هۆی هه‌مان ئامرازه له‌یزه‌ریه‌كه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه چونكه پێشتر پێكهاته‌ی مادی (CD) ە‌كه گۆراوه به هۆی سوتاندنه‌كه‌یه‌وه .
جۆری دووەم كە بە (CD-RW) ناودەبرێت و كورتكراوەی (Compact Disc Re Writable) ە كە لەم جۆرەیاندا بەهۆی ئەوەی جۆری چینی دووەم جیاوازە و پێك هاتەیەكی جیاوازی هەیە لەوەی (CD-R) چونكە دەكرێت دووبارە پاش بەكارهێنانی داتای نوێ بۆزیاد بكرێت و داتاكانی پێشویش بسڕێتەوە .
تەنها جیاوازی لە نێوان ئەم دوو بەرهەمە لە سی دی دا كە باسم كرد تەنها گۆرانكاریە لە پێك هاتەی چینی دووەمدا كە لەم جۆرەیاندا ڕوبەرەكە هەندێك مادەی تێدا بەكارهێنراوە تەنها چینێكی ڕە‌نگ كرا‌و نیە بەڵك و مادەی تریشی تێدایە هەر كاتێك تیشكی ڕوناكی بكەوێتە سەر ئەو پێك هاتەیە گۆرانكاری بەسەردا دێت بە جۆرێك كە ئەگەر بۆ پاراستنی داتای (١) بێت بەجۆرێك پێكاتەكەی دەگۆرێت و ئەگەر بۆ پاراستنتی داتای (سفر) یش بێت بە جۆریكی تر ، بەلام لەهەر دوو بارەكەدا تەنها گۆرانكاریەكەی بچوكە دواتر بە ئاسانی دەتوانرێت بخرێتەوە باری ئاسایی واتە داتاكان بسرێتەو لەو ڕوبەرەدا كە لە ڕە‌نگ و مادەی تایبەت پێك هاتووە .
دووەم جۆر لەم بەرهەمە كە بەرهەم هێنرابێت ناودەبرێت بە (digital video disc) :
دی ڤی دی (DVD) : په‌پكه‌یه‌كی پلاستیكی هاوشێوه‌ی (CD) یه به‌ڵام قه‌باره‌كه‌ی به گێگابایته توانای پاراستنی داتای چه‌ندین جار له سیدی زیاتره ، زیاتر بۆ پاراستنی ڤیدیۆ كوالیتی به‌رزه‌كان به‌كارده‌هێنرێت بەتایبەتی بەرهەمی (DVD-Video) كە ناودەبرێت بە (HD DVD) كە ئێستاش زۆرترین جار بەكاردەهێنرێت و نرخی گونجاوەو تواناشی ئێجگار بەرزە بەتایبەت زۆركەس پێیان وایە تەنها ڕكابەری بلوڕە‌ی ئەم بەرهەیە و شێوەی كارەكەی و تواناكەشی هەر لەسەر دی ڤی دی ئەژمار دەكرێت ، زۆربه‌ی دی ڤی دی به‌قه‌باره‌ی (4.7 گێگابایت) به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام بەهەوڵی جیاواز جیاواز له ئێستاشدا تا قه‌باره‌ی (٨.٥ گێگا بایت ) لەیەك ڕوەكاندا و (17 گێگابایت) لە دی ڤی دیە دوو ڕوەكاندا به‌رزكراوه‌ته‌وه .
مێژووی دروستكردنی بەرهەمی پەپكەیی (DVD) :
پاش ئەوەی لە ساڵی 1993دا بەرهەمی ڤیدۆیی دیجیتاڵی هاتە ئاراوە سی دی بەهۆی بچوكی ئەو قەبارەیەوە كە دەیتوانی تۆماربكرێت لەسەری نەیتوانی بەتەواوی ببێتە پێداویستی ئەم داتایە ناچار هەر هەمان كۆمپانیای فلیپس و سۆنی بەهاوكاری تۆشیبا و پاناسۆنیك نوێترین بەرهەمیان لەبواری بەرهەمی پەپكەییدا لە ساڵی 1995 دا بڵاوكردەوە بەناوی (DVD) لەم بەرهەمەدا بەتوانایەكی سەرسوڕهێنەر و بەخێراییەكی چەندین بەرانبەر بە سی دی داتای ڤیدیۆیی تۆماركراو بڵاو بویەوە بە سەرتاسەری جیهاندا ، هاوكات ئەو ئامرازانەش كە ئەم پەپكەیان بەگەڕدەخت تەواو جیاواز بوون لە دیڤایسەكانی سی دی چونكە پێویستی دەكرێت ئامرازێكی نوێ بەكاربهێنرێت بۆ بەگەڕخستنی بەڵام بەهۆی بەتوانایی ئەم ئامرازەوە بەئاسانی بەرهەمی سی دیشی پێ بەگەڕدەخرێت و لە تواناشدا زۆر خێراترە وەك سی دی درایڤ ، لە پاش دەرچوونی یەكەم دەرچوو لە بەرهەمی دی ڤی دی بەردەوام لە بواری تواناییدا داوای زیاتی لێ دەكرا بەهۆی دروست بوونی یاریە گرافیك بەرزەكان و ڤیدیۆ فوول كوالیتیەكانەوە هەربۆەی بەرهەمێك لە ساڵی (2003) بە تەكنیكی (Advanced Optical Disc) لە لایەن كۆمپانیای تۆشیباوە دروست كرا بەڵام بە تیشكی لەیزەری شین مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت كە بە جۆری دووەم لە دی ڤی دی دەناسرێتەوەو بە توانای 15 گێگا لە هەندێكیاندا و 30 گێگا لە جۆرە پێشكەوتوەكانیدا دەكرێت داتای لەسەر جێگیر بكرێت ، یەكێكی تر لە بەرهەمەكانی دیڤی دی بەناوی (mini DVD) كە هاوتەریبی ئەم بەرهەمانەی باسم كرد بنیات دەنرێت و ڕوبەرەكەی بچوكە بەڵام توانای داتاپاراستنی (1.7 گێگا بایتە) و زیاتر لەبواری پاراستنی یاریكیدا بەرهەم هێنراوە و لەپێناو كەمكردنەوەی تێچوی ڕوبەری پەپكەكە و داگیر نەكردنی ڕوبەرێكی گەورەدا هێنراوەتە بەرهەم .
دی ڤی دیش هاوشێوەی سی دی لە چەند چینێكی پەستینراو لەسەر یەك دروست كراوەو له پێكهاته ئه‌له‌منیۆمه‌كه‌یدا ده‌توانرێت به هۆی له‌یزه‌ره‌وه داتا‌و زانیاری دابنرێت چونكه ئه‌م پێكهاته‌یه بۆ ڕوناكی هه‌ستیاره و به‌هۆی ئه‌وڕوناكیه‌وه كه له له‌یزه‌ره‌كه‌وه لە ڕوبەرە پەپكەییەكەدا داتاكان به‌سسته‌می (سفرویه‌ك) جێگیر ده‌كرێت و دووباره ده‌توانرێت به‌هۆی تیشكی له‌یزه‌ره‌وه بخوێنرێته‌وه .
دی ڤی دیش هەر وەك سی دی دوو جۆری لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت :
یه‌كه‌م : (DVD-R) كه ته‌نها یه‌ك جار ده‌توانرێت داتای له‌سه‌ر دابنرێت و دووباره ناكرێت بیسڕیته‌وه چونكه پێك هاته‌كه‌ی ڕێگه‌ت پێ نادات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌یزه‌ره‌ی بۆ پاراستنی داتاكه به‌كارده‌هێنرێت له‌سه‌ر دی ڤی دیه‌كه پیكهاته مادیه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌سوتێت و ناتوانرێت بۆ شێوازه بنه‌ڕە‌تیه‌كه‌ی بیگێڕیته‌وه .
دووه‌م : (DVD-RW) هاوشێوه‌ی (CD-RW) كه پێك هاته‌كه‌ی جیاوازه‌و ده‌كرێت دووباره داتای لێ كه‌م و زیاد بكرێت یاخود به ته‌واوی بیسڕیته‌وه دووباره داتای له‌سه‌ره‌تاوه بۆ زیاد بكه‌یت ، چونكه پێكهاته مادیه‌كه‌ی به‌هۆی له‌یزه‌ره‌كه‌وه ده‌توانرێت بخرێته‌وه باری سروشتیه‌كه‌ی پێش تۆماركردنی داتاكان .
سێیەم جۆر لەم بەرهەمە كە بەرهەم هێنرابێت ناودەبرێت بە (Blu-ray Disc) :
(Blu-ray Disc) بلو ڕە‌ی كه به لاتینی به (Blu-ray Disc) هیما ده‌كرێت و به (BD) كورت ده‌كرێته‌وه پێك هاتوێكه له پلاستیك و بۆ پاراستنی داتا‌و زانیاری به‌كاردێت و نه‌وه‌یه‌كی نوێیه له به‌رهه‌مه‌كانی په‌پكه‌یی كه له دوای (CD/DVD) به‌رهه‌م هێنراوه لە ساڵی 2006 دا ، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به‌تیشكی له‌یزه‌ری شین كارده‌كات كه زۆر ورد تره به به‌راورد به تیشكه له‌یزه‌ركه‌ی (سی دی و دیڤی دی لەجۆری یەكەم) ، به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ش زۆر خیراتر داتاكان ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌خێرایش جێگیری ده‌كات لەسەر پەپكەكە .
دیسكی بلوڕە‌ی له‌سه‌ره‌تادا به قه‌باره‌ی (25 گێگابایت) به‌رهه‌م هێنرا و له ئێستاشدا بۆ (50 گێگابایت) به‌رزكراوه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له دیسكه‌كان له یه‌ك (Layer) چین پێك هاتوون و هه‌ندێكی تریان له دوو چین ، ئه‌و جۆره‌ی له یه‌ك چین پێك دێت ته‌نها ده‌توانرێت (25 گێگا) بگرێت به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی له دوو چین پێك هاتووه ده‌توانرێت له بیست و پێنج گێگا زیاتر بگرێت و هه‌تا (50 گێگابایت) داتای جۆراوجۆری تێدا جێ ده‌بێته‌وه .
گه‌وره‌ترین جیاوازی له نێوان بلوڕە‌ی و هاوشێوه‌كانی وه‌ك (سیدی و دیڤیدیدا) گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌تی بۆ خه‌زنكردنی داتا‌و زانیاری كه چه‌ندین جار گه‌وره‌تره به به‌روارد به‌وان ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له دوا به‌رهه‌مه‌كانی (دیڤی دی) بده‌ین ئه‌وا گه‌وره‌ترین قه‌باره كه پێ ی گه‌یشتبێت (17 گێگا) بوو وه‌زۆریش هه‌ستیار بوو بۆ لێكخشان و ڕوشان ، به‌ڵام ئێستا بلوره‌ی كه وه‌ك شوێن گره‌وه‌یه‌ك بۆ (دی ڤی دی) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت قه‌باره‌ی بۆ (25 گێگا و 50 گێگا) به‌رزكراوه‌ته‌وه و به هۆی تایبه‌تمه‌ندیه زۆره‌كه‌شیه‌وه ده‌كرێت چه‌ندین جار داتای بۆ زیادبكرێت له هه‌ندێكیانداو وه له ڕێگای ئینته‌رنێتیشه‌وه ده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندی زیاتری له‌سه‌ر جێگیربكرێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ك دی ڤی دی هه‌ستیار نیه‌و ده‌كرێت دوای لێك خشان و ڕو‌شانێكی زۆریش هه‌ر داتاكانی ناوی دەربهێنرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت .
له تۆماركردنی داتادا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه په‌ستێنراوه‌كانی وه‌ك (سی دی و دی ڤی دی و بلو ڕە‌یدا) پشت به ته‌كنه‌لۆژیای تیشكی له‌یزه‌ر ده‌به‌سرێت به‌ڵام ئه‌م ئه‌و تیشكه له‌یزه‌ره‌ی كه له بلو ڕە‌یدا به‌كارده‌هێنرێت جیاوازه چونكه تیشكی له‌یزه‌ری شین زۆر ده‌قیقه‌و به‌وپه‌ڕی وردیه‌وه كارده‌كات ، به‌لام له (سی دی و دی ڤی دی) تیشكی له‌یزه‌ری سور به‌كارده‌هێنرێت كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی وه‌ك تیشكه له‌یزه‌ره شینه‌كه نیه .
به كورتی (Blu-ray Disc) به‌رهه‌مێكه وه‌ك (DVD) كه بۆ پاراستنی داتا‌و زانیاری وه‌ك ڤیدیۆ و ده‌نگ و دیكۆمێنت و به‌رهه‌می به‌رنامه‌كان … هتد به‌كارده‌هێنرێت وه توانای پاراستنی فایله قه‌باره گه‌وره‌كان و كوالیتی به‌رزه‌كانی هه‌یه‌و ئه‌و ڤیدیۆییانه‌ی كه بۆ ئه‌وه‌ی له دیڤیدیه‌كدا جێگای ببێته‌وه ده‌بوو بچوك بكرایه‌ته‌وه له ئێستادا به‌هۆی بلو ڕە‌یه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ له كوالیتیه‌كه‌ی بگۆڕێت ده‌كرێت بپارێزرێت و دووباره بخرێته‌وه گه‌ڕ .
بلو ڕە‌ی بەهۆی درایڤەرێك بەگەڕدەخرێت كه پێ ی ده‌وترێت (Blu-ray Reader) كه دیڤایسێكە وه‌ك (CD/DVD) ڕووم به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئێجگار زیاتره چونكه به هۆی بلوڕە‌ی رایده‌ره‌وه ده‌كرێت سی دی و دی ڤی دی به‌گه‌ڕ بخرێت به‌ڵام به‌هۆی (CD-ROM) یان (DVD-ROM) دیسكی بلو ڕە‌ی به‌گه‌ڕناخرێت .بلو ڕە‌ی له بواری داتا پاراستندا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خه‌زنكردنی یاریه كوالیتی به‌رزه‌كانی پله‌یسته‌یشن سێ به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام له پله‌ی دووه‌مدا ڤیدیۆ كوالیتی به‌رزه‌كانی وه‌ك (HD) و (3D) هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار وه‌ك هۆكارێكی پاراستنی داتای قه‌باره گه‌وره به‌كارده‌هێنرێت كه پێداویستیه‌كی بنه‌ڕە‌تیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت زۆترین داتا ئه‌رشیف بكه‌ن له ڕوبه‌رێكی بچوكدا ، چونكه بلوڕە‌ی توانای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵ هه‌یه و ئه‌گه‌رچی ڕوشابێت به‌ڵام هه‌ر ده‌كرێت سود له داتا‌و زانیاریه تۆماركراوه‌كانی ناوی وه‌ربگیرێت.