پرۆژەی ماڵی هۆشمەند لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهاندا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت و بەردەوەوام نوێکاری تیادا دەکرێت.
وە زۆربەی کۆمپانیاکان لەهەوڵی ئەوەدان زۆرترینی بەرهەماکانیان لەم پڕۆژەیدا بخەنە روو.
کۆمپانیای TP Link جۆرە گڵۆپێکی بەرهەم هێناوە کە لە رێگای وایفای کاردەکات و پیویستی بە هیچ جۆرە پلاکێک نیە بۆ کۆنتڕۆل کردنی،بەڵکو راستەوخۆ لە رێگەی ئاپێکی مۆبایلەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
ئەم گڵۆپە لەگەڵ راوتەری ماڵەوە دەبەسترێت و دواتر لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی کاری پێبکەیت.وە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ ئەم گڵۆپە داندراوە کە بریتیە لە زیادکردن و کەمکردنی رووناکیەکەی، دانانەوەی کاتی پێکردن و کوژاندنەوە. هەوروەها پێکردن و کوژاندنەوەی راستەخۆ.کە ئەمانە هەمووی لە رێگای مۆبایلە هۆشمەندەکەتەوە دەکرێت.
لە ئێستا دا نرخی گڵۆپەکان لە نێوان ٢٥-٣٠ دۆلاری ئەمریکی دایە.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت