زۆر کەسانێک ئامێرەکانیان ڕووت (Root) دەکەن بە ئامانجی بەدەستهێنانی هەندێ دەسەڵاتی زیادە لەوانە (دزە پێکردن)ی هەندێ لە زنیاریەکانی خۆیان و کۆنتڕۆڵکردنی لە مەودایەکی تر یاخوود تۆمارکردنی پەیوەندیەکانیان ..هتد، ئێمە لێرەدا ٦ کردارتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەبێتە هۆیی دزە پێکردنی زانیاریەکانی موبایلەکەی خۆت بەڵام بەشێوەیەک کە خۆت بە مەبەست وایان لێبکەیت جا بۆ مەبەستی سوود وەرگرتن یاخوود ونبوونی موبایلەکەت بێ تا بتوانیت لەهەر حاڵتێک کۆنتڕۆڵت بەسەر موبایلەکەت هەبێ وە چەندین کرداریی گرنگتر لەگەڵ ئەوەش پێویست بە کرداری ڕووت نییە (کە هەندێکیان زۆر بەسوودن)

قفڵکردنی موبایلەکەت (لەدوورەوە)

هیچ لەوە ناخۆشتر نییە کاتێک موبایلەکەت دەدزرێت یخوود لێون دەبێت، لەوەنەییە کەسانێک کە موبایلەکەی تۆیان لەبەردەرستە بیانەوێت دەستیان بگات بە زنیاریەکانت و بە مەبەستی خراپ بەکاریی بێن بەڵام چارەسەر بۆ شتێکی واش هەیە کە بتوانییت لە حاڵەتێکی وادا لەڕێگای ترەوە فەرمان بۆ موبایلەکەت بنێریت و ڕێگری بکەییت لە بەکارهێنانی لەلایەن کەسێکی دیکەوە.

ئەم کارەش Android Device Manger دەیکات، ئەویش کۆنتڕۆڵکردنی موبایلەکەتە لە دوورەوە ئەگەر چی ئامێرەکەت لە بەردەستیش نەبوو، تۆ بتوانییت هەموو داتاکانی بسڕیتەوە (Format) یاخوود قفڵی بکەیتە سەر، یاخوود وشەی نهێنیەکەی بگۆڕیت…

1

Look Screen چالاک بکە تا ڕێگری بکەی لە خەڵکانی دی دەستبگرن بەسەر زانیاریەکانت.

داگرتنی لە Play store

نەهێشتنی پاراستن (لە ناوچەیەکی دیاریکراودا)

لەوانەییە پێویست بەوە نەبێت لە ماڵەوە تێپەڕەوشە (Password) لەسەر موبایلت هەبێت، بەڵام گرنگە کاتێک تۆ لە شوێنێکی گشتی یان لە دەرەوەیت پاراستن بۆ موبایلەکەت دابنێی چونکە لەوکاتەدا دەستگەیشتن بە موبایلەکەت زۆرترە، بەڵام لەماڵەودا زەحمەتە و بۆ هەندێکمان پێویست نییە.

ئەم کردارەش لە ڕێگای Smart Lockوە دەکرێت، سەرەتا دەبێت Pin numberێکت بۆ موبایلەکەت دانابێ، دواتر بڕۆ بۆ Secuirty ئینجا Smart Lock لێرە کرتە لە Trusted Places بکە و ئەو ناوچانە دیاری بکە کە Passwordی لەسەر دانانێیت.

2

بڕۆ بۆ Smart Lock، ئەو ناوچەییە دیاریی بکە کە دەتەوێت بێ تێپەڕەوشە و پاراستن موبایلەکەت بکەیتەوە

تۆمارکردنی دەنگ لە کاتی تەلەفوون کردندا

لەوانەییە پێویست بکات پەیوەندییە تەلەفوونیەکانی خۆت یان ئەو کەسانەی پەیوەندیت پێوە دەکەن تۆماربکەیت، جا بۆ هەر مەبەستێک، شتێکی ئاسان و سادەییە، پێویستت بە تەنها نەرمەواڵەیەکە دایبگریت.

نموونە Automatic Call Recorder کە خۆڕاییە لەگەڵ ئەوەش ئاسانە بۆ بەکارهێنان، نەرمەواڵایەکی باشە و خۆکارانە پەیوەندییە تەلەفوونیەکان تۆمار دەکا، لەگەڵ ئەوەش هەڵبژاردنت دەداتێ ئەگەر بتەوێ پەیوەندیەکەت تۆمار نەکەیت.

3

Automatic Call Recorder پێویستی بە ڕووت نییە بۆ تۆمارکردنی پەیوەندیەکان.

داگرتنی لە Play store

دامەزراندنی Linux لەسەر ئامێری ئەندرۆید

کارپێکردنی سیستەمی تەواوی کۆمپیوتەر و بەکارخستنی، ئەویش جۆری دابەشکراوەی Linux Debin, لەوانەییە تۆ بڵێیت دامەزراندنی لەسەر ئەندرۆید هاکەرێکی بەتوانایی دەوێت کە لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوودا بێت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر سادەییە، نەرمەواڵەیەک هەیە بۆ Debian، کە ناویی Debian unroot, لە Play Store هەیە وە بەخۆڕاییە دەتوانیت دایگریت،

دوای داگرتن بیکەوە و کاریی پێبکە دەتوانیت هەر نەمەواڵەیەکت بوێ دایبمەزرێنیت لە Debinکە و بە ئاسایی کاری پێبکەیت. (قەبارەی نەرمەواڵەکە زیاتر لە ٩٠٠ MG ە وە پێویستشێ بە کرداری ڕووت نیە)

4

دامەزراندنی لینکوس لەسەر ئەندرۆید بەبێ پێویست بوون بە ڕووت.

داگرتنی لە Google Play

بەکارهێنانی فلاش لایت بۆ دیارکردنی لێدانی دڵ

پێشتر نەرمەواڵەی زۆر هەبوون بەڵام پیوستیان بە ڕووت بوو، بەڵام ئێستاکە بۆ ئەمڕۆ نەرمەواڵە هەن کە لە ڕێگای بەکارهێنانی فلاشەکانی موبایلەوە دەتوانن دیاریی بکەن کە ئاخۆ لێدانی دڵ چەنێکە وە پێویستی بە ڕووت نییە.

5

دیاریکردنی لێدانی بە دڵ بەبێ ئەوەی سێنسۆرێک هەبێ لە موبایلەکەدا.

داگرتنی لە Play store

کردنەوەی هەر نەرمەواڵەیەک لە ڕێگای دووگمەکانەوە

ئەم کردارە لە ڕێگای Home2 Shortcut دەکرێت، دەتوانیت سوود لە دوگمەکانی ئامێرەکە وەربگریت وەک (دوگمەی ناوەڕاست و کوژانەوە)، هەر نەرمەواڵەیەکت مەبەست بێت کە لای تۆ پەسەندە دەتوانیت دیاری بکەیت و بە جێبەجێکردنی ئەوەیی کە تۆ ویستووتە بە چی دووگمەیەک بیکاتەوە، دەیکاتەوە، کە ئاسانکارییەکی زۆرت بۆ دەکات، نەرمەواڵەکە پێویستی بە ڕووت بوون نییە.

6

هەر نەرمەواڵەیەکت مەبەستە دیاریی بکە تا دەستنان بە دووگمەی دیاریکرادا بیکاتەوە.

 

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندرۆکورد ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.