لە کاتی لەبیر چوونەوەی وشەی نهێنی هەژماری فەیس بووک ، تۆ بەهۆی ناوی هەژمارەکەت بە ئاسانی دەتوانی بچیە ناو پرۆسەی گێڕانەوەی وشەی نهێنی و داواکردنی گۆڕینی بۆ دانەیەکی نوێ،بەڵام لەهەمان کاتدا کەسانی دیکەش دەتوانن بەناوی هەژماری تۆوە بچنە ناو ئەم پرۆسەیەوە و داوای گۆڕینی وشەی نهێنی هەژمارەکەت بکەن،ئەم پرۆسەیەش بۆ هەندێ کەس مەبەستی دەست گەیشتن بە زانیاری و هاک کردنی هەژمارەکەت و گۆڕینی ژمارەی نهێنی هەژماری فەیس بووکەیە!

لەم بابەتەدا، بەمەبەستی پاراستنی هەژمارەکەت لە هاک،فێر دەبی چۆن ڕێگە لە کەسانی دیکە بگری و نەچنە ناو ئەم پڕۆسەیە ، وە فێردەبی وا لە هەژمارەکەت بکەی کە تەنها لەکاتی زانینی ئیمەیڵ و ژ.مۆبایل داوای گۆڕینی ژمارەی نهێنی هەژماری فەیس بووکەت بکەی.


::: لەبیرچوونەوەی وشەی نهێنی

لەکاتی لەبیر چونەوەی وشەی نهێنی، بە کلیک کردن لە Forgot account و نوسینی ناوی هەژماری فەیس بووک، ئەوا دەکرێت داوای وشەیەکی نهێنی نوێ بکەی
Forgot
ئینجا دواتر ناوی هەژماری فەیس بووکەکەت لە بۆشاییەکەدا دەنوسی و کلیک لە Search دەکەی و هەنگاوی دواتر لیستی ئەو بژاردانەت نیشان دەدات کە بەهۆیەوە دەتوانی ژمارە نهێنیەکە بگۆڕی،ئیمەیڵ بێ یان ژمارەی مۆبایل جیاوازی نی یە
example
کێشەکە لێرەوە سەرهەڵدەدات،کەسانی شارەزا بە هۆی بەکارهێنانی توڵ و ئامڕازی هاککردن، دەتوانن زانیارییەکانی ئەو لیستە کە بریتیە لە ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایل، ئاشکرا بکەن و دواتر بەهۆیەوە دەست بگرن بەسەر هەژماری فەیس بووکەکەت.


::: چارەسەر

سەرنجێک:-
پێش ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەی خوارەوە، بۆ لەدەست نەچوونی هەژماری فەیس بووکەکەت، دڵنیاببەوە لەوەی:
١- ژمارەی نهێنی فەیس بووکەکەتت لەبیرماوە.
٢- ئیمەیڵی فەیس بووکەکەت و ژمارەی نهێنی ئیمەیڵەکەت دەزانی.
٣- دڵنیاببەوە لەوەی هەژماری فەیس بووکەکەت ژمارەی مۆبایلی لەسەرە و (verify) پشتڕاستیش کراوەتەوە.

ئەنجامدانی پرۆسەکە:-
دەبێت سەرەتا وا نیشان بدەی کە وشەی نهێنی هەژمارەکەتت لە بیرچۆتەوە و کلیک Forgot account بکەی و دواتر ناو یان ئیمەیڵ بنوسی و ئینجا لە لیستی بژاردەکاندا ، دەستنیشانی ئیمەیڵەکەت بکە و دواتر کلیکی continue بکە تاوەکوو نامەیەک بۆ ئیمەیڵەکەت بچێت.
ئینجا بچۆ ئیمەیڵەکەت بکەوە و لەناو inbox ئەو نامەیە بکەوە کە فەیس بووک ناردوویەتی بۆت
ئینجا لەناو نامەکەدا، کلیک لە let us know immediately بکە

reset 2 دوای کلیک کردن، دەتباتە ناو هەژماری فەیس بووکەکەت و لەوێش کلیک لە OK  بکە، پاشان کلیک لە
Turn Off Reset for my Username بکە و لە کۆتایشدا کلیک لە OK بکە
fb1
fb2fb3

بەم جۆرە، لەمەودوا تەنها بەهۆی داخڵ کردنی ئیمەیڵ و ژمارەی مۆبایلی تایبەت بە هەژماری فەیس بووکەکەت، دەتوانرێت داوای گۆڕینی وشەی نهێنی نوێ بکرێت و ناتوانرێت بەهۆی ناوی هەژماری فەیس بووکەکەتەوە ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت.

تەواوی هەنگاوەکان و ڕوونکردنەوە ، لەم ڤیدیۆیەوە ببینە:

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.