یەکێک لەو کێشانەی زۆرێکمان هەمانە ئەوە کەوا لە کاتی دزینی مۆبایلەکانمان بە هۆی ئەوەی داتا خێزانی و تاکە کەسیەکانمان لە ناویەتی کێشەمان بۆ دروست دەبێت .

لە بابەتی ئەمجارەماندا پڕۆگرامێکی ناوازە و نایابتان پێ دەناسێنین کە لە لایەن گەشەپیدەر ” رەنجدەر کەریم ” دروستکراوە، پڕۆگرامەکە ماوەیەک بەر لە ئیستا وەشانی یەکەمی وەشێندراوە دوای ئەوە لە لایەن دەستەی نوسەرانی تێک ئایەوە چەند پیشنیار و تێبینیەک درا بە گەشەپێدەر بۆ زیادکردنی چەند تایبەتمەندی و خزمەتگوزاریەک لە پڕۆگرامەکە درا بە گەشەپێدەرە ئەویش بە خۆشحاڵیەوە تایبەتمەندیەکانی بە ماوەیەکی کەم بۆ زیادکرا و پڕۆگرامەکەی بە تەواوی بڵاو کردەوە .

بۆ مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆگرامەکە لە دورەوە ،بۆ ئەوەی کاتێک مۆبایلەکەت دە دزرێت بتوانیت وا لە مۆبایلەکە بکەیت هەر لەو کاتەدا تەنها بە ناردنی یەک کورتە نامە مۆبایلەکەت فۆرمات ببێتەوە یانیش قوفلی بدەیت .

وە هەروەها پڕۆگرامەکە دەتوانرێت وای لی بکرێت بزر بێت لە ناو لیستی بەرنامەکانی پڕۆگرامەکەت وە هەروەها لە ناو سێتینگی مۆبایلیشدا بە سیوەی ئاسای دیلیت ناکرێت .

ئەمە و هەموو تایبەتمەندیەکانی پڕۆگرامەکە لەگەڵ چۆنیەتی کار کردن بە پڕۆگرامەکە لەم فێرکاریەی خوارەوە ببینە

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر


 

دوای ئەوە فەرموو بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن کە تییدا چاو بە پڕۆگرامەکە خشێنراوە و فێرکاری چۆنیەتی کارکردن و بەشەکانی رونکراوەتەوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.