لە ئێستادا کۆمپانیای سامسونگی کۆری وەک یەکێک لە هەرە سەرکەوتووترینی کۆمپانیاکانی کارەباییات و ئەلیکتڕۆنیات بە گشتی و  بواری مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان بەتایبەتی دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهانی.
ئەم کۆمپانیایە بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دابووە کە بە تایبەتمەندیە نوێ و سەرەنج راکێشەکانی خەڵکی بەلای خۆیدا رابکێشێت.
لە ناوازەترینی بەرهەمەکانی بریتی بووە لە زنجیرە مۆبایلەکانی گالاکسی S .لەسەرووی هەمووشیانەوە گالاکسی S7 کە تائێستا دواهەمینی ئەم زنجیرەیە و تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەیە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی ،وا بڕیارە درێژکراوەی ئەم زنجیرەیە بەردەوام بێت و گالاکسی S8 بێت و تایبەتمەندیەکانی زیاتر و زیاتر بەرەوە پێش ببرێت.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی فەرمی نیە دەربارەی، بەڵام ئەو هەواڵانەی کە دزەیان پێکراوە بریتیە لە وەی کە هاوشێوەی هەریەکە لە مۆبایلەکانی S6, S7 شاشەکەی کەوانەیی دەبێت.ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سامسونگ سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا لە بڵاوکردنەوەی مۆبایلی شاشە

کەوانەیی و لەسەر ئاستی جیهانی خەڵکێکی زۆر بەدڵیان بوو.
سەبارەت بە کاتی بڵاو کردنەوەکەی،پێسبینی ئەوە کراوە کە لە مانگی دووی ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.