شەوی چوارشەممە لە فرانسيسکۆی ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا، کۆمپانيای ئەپڵ ئيڤێنتێکی تايبەتی بۆ راگەياندنی دوو بەرهەمی نوێ ئەنجام دا.

The new shade might look flash, but it won't last

ئايفۆن حەوت

لەو ئيڤێنتەدا ئەپڵ نەوەی نوێی ئايفۆنی ناساند بەناوی ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس، کە بەبەراورد بە ئايفۆن شەش گۆڕانکاری تيادا کراوەو چەند تايبەتمەندييەکی نوێی بۆ زيادکراوە، لە گرنگترينيان:

– قەبارەی شاشەکەی ٤.٧ ئينجە، بەڵام ئايفۆن حەوت پڵەس ٥.٥ ئينجە.
– روونی شاشەکەی ١٣٣٤ بە ٧٥٠ پيکسڵە، بەڵام حەوت پڵەس ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ پيکسڵە.
– يەک سيمکاردی بۆ دەبێت.
– لەمسەکەی سێ رەهەندييە.
– دوگمەی سەرەتا (هۆم) لەسەر شاشەکەيە.
– گەشە بە زوومی کامێراکەی دراوە.
– ئای ئۆ ئێسی ١٠ی لەسەر جێگيرکراوە.
– کێشی ١٣٨ گرامە، بەڵام حەوت پڵەس ١٨٨ گرامە.
– رامەکەی دوو گێگايە، دوو ئەوەندی ئايفۆن شەش خێراترە.
– ميمۆری ناوەکييەی بە قەبارەکانی ٣٢ و ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابايت بەردەست دەبێت.
– کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگايە، کامێرای پێشەوەی حەوت مێگاپێکسڵە.
– دژە ئاو و تەپوتۆزە.
– هێدفۆنەکەی وايەرلێسە.
– بە رەنگەکانی (رەشی تۆخ، رەشی ئاسایی، رەساسی، گۆڵد، گۆڵد رۆس) بەردەست دەبێت.
– لە ١٦ی ئەم مانگە لە ئەمريکا دەکەوێتە بازاڕەکانەوە.
– نرخەکەی بەپێی قەبارەی ميمۆرييەکەی دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە بەڕيتانيا ٣٢ گێگابايتەکەی بە ٥٩٩ پاوەن دەفرۆشرێت واتە ٨٠٠ دۆلار، بەڵام حەوت پڵەس ٣٢ گێگاکەی بە ٩٦٠ دۆلار دەبێت.

Phil Schiller, Senior Vice President of Worldwide Marketing at Apple Inc, discusses the audio features of the iPhone7

iPhone 7 and Apple's new wireless AirPods

The full range of iPhone 7 and 7 Plus colours

خەندان – سەربەست نەجمەدين

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.