زۆرن ئەو ستۆر و ماڵپەرانەی تایبەتن بە پێشکەش کردنی دوایین ئەپ و گەیمەکانی ئەندرۆید و ئای ئی ئێس،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ گرفتیان هەیە و بەکارهێن تووشی بێزاری دەکات،لەوانەش کێشەی کارنەکردن و بەسەرچوونی بەرهەم،پاشان کێشەی پارەدان بۆ هەندێ ئەپ و گەیمی بەناوبانگ.

بەڵام یەکێک لە باشترین ستۆرەکان Appvn ە کە چەندین تایبەتمەندی ناوازە لە خۆدەگرێ،جیاواز لە ستۆر و مارکێتەکانی تر.

تایبەتمەندی ئەم مارکێتە لەوەدایە کە کێشەی کارنەکردن و لاوازی ئەپ و گەیمەکانی نیە و تەواو سەلامەتن و ئامێر تووشی کێشە ناکەن،لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی ئەو ڤێرژشنەی کە بە دڵتە لە هەر بەرهەمێکی مارکێتەکەدا هەڵیببژێریت و دایببەزێنیت.

تایبەتمەندییەکی دیکەی ناوازەی مارکێتەکە ئەوەیە کە هەموو ئەپ و گەیمەکانی مارکێتەکانی تری ووڵاتانی جیهانی کۆکردۆتەوە،چونکە لە مارکێتی play store دا رەچاوی ووڵات دەکرێ و لە ئەپ ستۆریش بە هەمان شێوە كە هەندێ بەرهەم بەردەست نابێ بۆ بەکارهێن.

لە هەمووشی خۆشتر ئەوەیە کە ئەم مارکێتە جگە لە ئەپ و گەیم،دەتوانی گۆرانی و فیلم و تەنانەت کتێبیشی پێ داببەزێنیت کە لە خودی مارکێتەکەدا بەردەستن.

لینکی مارکێت بۆ ئەندرۆید:: http://appvn.com/android

لینکی مارکێت بۆ ئای ئۆئێس :: http://appvn.com/ios

دوای دابەزاندنی مارکێتەکە و بۆ ئاسانتر بەکارهێنانی پێویستە زمانەکەی بگۆرین بۆ ئینگلیزی،ئەویش تەنها بە هەڵبژاردنی لیستی هەڵبژاردەکانی لای چەپ لە بەشی سەرەوە .

ئاماده‌كردنى :ئاسۆ هه‌ورامی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.