کۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەکانی کەسی  بەرامبەری بۆ مێسنجەر زیاد کرد .

لە نوێترین تایبەتمەندیەکانی ئەپی مێسنجەری کۆمپانیای فەیسبووک ئەوەیە کەدەتوانی نامەکانت ئینکریپت بکەی،
واتە وا بکەیت نامەی کەسێک تەنها لەسەر مۆبایلەکەت نیشان بدات.

وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە کە ئەم تایبەتمەندیە زیاد کراوە دوگمەی سیکریت کۆنڤێرزەیشن زیاد کراوە.

دوای داگرتنی دوگمەی Secret Conversation راستەوخۆ ئەم نامەیە وا لێ دەکات کە تەنها لەسەر ئەم مۆبایلە بکرێتەوە.

ئەگەر هاتوو ماسنجەرت لەسەر مۆبایلێکی تر کردەوە یاخود فەیسبوکت لەسەر کۆمپوتەرێکی تر کردەوە ئەوا ئەم نامەیە بوونی نیە ئەمەش زیاتر بۆ پاراستنی نامە تایبەتیەکانە.

تایبەتمەندیەکی تر ئەوەیە کە کات بۆ نامەکانت دابنێی وەک لە خوارەوە روون کراوەتەوە.

بۆ نمونە دەتوانی وا بکەیت دوای ئەوەی نامەکە خوێندرایەوە لای کەسی بەرامبەر، ئەوا راستەوخۆ دوای ماوەی دیاری کراو بسڕێتەوە.
لای ئێمە زیاد بووە ، ئێوەش سەیری بکەن بەم زوانە بۆ ئێوەش زیاد دەبێت

Secrete Conversation by TechEye (1) Secrete Conversation by TechEye (2) Secrete Conversation by TechEye (3) Secrete Conversation by TechEye (4) Secrete Conversation by TechEye (5)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.