توێژەرێک ڕایدەگەێنێ بەپێیى نوێترین توێژینەوە دەرکەوتووە هەر کەسێک لە هەفتەیەکدا زیاتر لە ٣٨ کاتژمێر ئینتەرنێت بەکاربهێنى ئەوا ئاڵودەبوە، ئاڵودەبونیش کاریگەرى نێگەتیڤى لەسەر بارى دەرونى و جەستەیى کەسەکە دەبێت.

ماڵپەڕى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم  دەرئەنجامى توێژینەوەیەکی توێژەر باواجى کەریم ساڵحی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە “بەهۆى ئەوەى ئینتەرنێت نهێنى پارێزە، مرۆڤ دەتوانى جیهانێکى تایبەت بۆ خۆى دروست بکات، لە هەمان کاتدا دەتوانێ زۆر بەئاسانى و لە هەموو شوێنێک بەکارى بهێنێ، ئەوەش دەرفەتى ئاڵودەبون زیاتر دەکات”.

 باواجى کەریم ڕونیشیکردەوەتەوە “ئەو کەسانەى کە ئاڵودەى مەیخواردن یا جگەرکێشان یاخود جۆرەکانى دیکەى ئاڵودەبون هاتون، بەشێوەیەکى خێراترو ئاسانتر دوچارى ئاڵودەبون بەبەکارهێنانى ئینتەرنێتیش دەبن”

، ئەو توێژەرە ئەوەشى ڕاگەیاندووە “ئاڵودەبون بەئینتەرنێت مرۆڤ دوچارى کۆمەڵێک کێشەى دەرونى و جەستەى دەکاتەوە، لەوانەش گۆشەگیرى، نامۆبون و دورەپەرێزى و لاوازبونى پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە ڕاستەوخۆکان و، قەڵەوى و بێکارى و کەم بینین و تێکچونى بڕبڕەکانى مل و پشتى بەکار”.

ئەو توێژەرە ئاشکراشیکردووە “ئەوانەى ئاڵودەى ئینتەرنێت دەبن کۆمەڵێک نیشانەى سەرەتاییان لێ دەردەکەوێ، لەوانە: ڕۆژانە زیاد لە پێویست ئینتەرنێت بەکارئەهێنن، هەروەک لەکاتى پچڕانى هێڵى ئینتەرنێت هەست بە نائارامى ئەکەن و، لە سەفەرو گەشتەکانیاندا بەر لە هەموو کارێک بەدواى هێڵى ئینتەرنێت ئەگەڕێن و، کاروبارى ماڵ و ئەرکى خێزانى و کۆمەڵایەتى و کارگێڕى پشتگوێ ئەخات” .

 باواجى کەریم ڕێگەچارەکانى ئاڵودەبون بەئینتەرنێتى بەم شێوەیە باسکردووە “پێویستە کەسى ئاڵودەبو هەوڵبدات خۆى پێچەوانە بکاتەوە، واتە  دوبارە ورد وردە دەست بەکارەکانى پێش ئاڵودەبونى بکاتەوە، لەهەمان کاتدا کاتى بەکارهێنانى ئینتەرنێت دابنێ و ئەو وێبسایتانەش ڕابگرێ کە ئاڵودەییان بوە، هەروەک هەوڵى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە ڕاستەوخۆکان و گەڕان و سەردان و دیدارەکانى بکاتەوە.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێى نوێترین توێژینەوە لە ئێستادا لەسەر ئاستى جیهان (٥٢٠) ملیۆن کەس ئاڵودەى دوچارى بەکارهێنانى ئینتەرنێت بون.

nrt

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.