هه‌مووان كۆمپیوته‌ری لاپتۆپمان بینیووه و سه‌رمان سوڕماوه له بوونی پارچه‌یه‌كی پلاستیكیی خڕی جێگیركراو به كێبڵی بارگاوی كردنه‌كه‌یه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ته‌زووی كارۆموگناتسیی ده‌رده‌كه‌ن كه ده‌بێته‌هۆی ته‌شویش و خراپبوونی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان، هه‌ربۆیه ئه‌م پارچه پلاستیكه بۆ پاراستنی ئه‌و زانیارییانه داده‌نرێت كه به‌و كێبڵه‌دا ده‌ڕون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سووده، ئه‌و پارچه پلاستیكه خڕه ناهێڵێت ئه‌وسه‌ری كێبڵی بارگاویكردنه‌وه‌كه وه‌ك هه‌وایی كار بكات چونكه ئه‌گه‌ر ببێته هه‌وایی ئه‌وا هه‌ندێك سیگناڵ ده‌نێرێت و به‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه هه‌ستیاره‌كان ده‌بێت له كاركردن به وردی.
ئه‌م پارچه پلاستیكه له دوو پارچه كاربۆن پێكهاتووه كه توانای مژینی ئه‌و تیشكانه‌یان هه‌یه كه ده‌وری ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به پارستێكی روی ده‌ره‌وه‌ی داپۆشراوه تا له كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه بپیارێزێت، هه‌ربۆیه وا باشتره له‌كاتی كڕینی ته‌خته كلیل و لاپ‌تۆپ، كێبَلی بارگاوی كردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و جۆره پلاستیكه خڕه‌ی پێوه‌بێت.
s:westganews