هه‌ندێک کات لای هه‌ندێک له به‌کارهێنه‌رانی گۆگڵ کرۆم له کاتێکدا هێلی وایفایه‌کی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون هیچ کێشه‌یه‌کی نیه به‌ڵام هیچ په‌ڕه‌یه‌کی وێبی له‌سه‌ر نابێته‌وه‌

وه ئاماژه‌ به‌ هه‌بوونی ئه‌م جۆره‌ کێشه‌یه‌ ده‌کات
Error 15 (net::ERR_SOCKET_NOT_CONNECTED): Unknown error
Image result for ‪Error 15 (net::ERR_SOCKET_NOT_CONNECTED): Unknown error‬‏

بۆ چاره‌سه‌کردنی : سه‌ره‌تا په‌ره‌یه‌کی نوێ بکه‌وه‌ تێیدا بنووسه‌

chrome://net-internals

دوای نووسینی ئه‌مه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه‌

ئێسته‌ کلیک له به‌شی export بکه‌و بیکه‌ به به‌شی Sockets

دواتر Flush sockets pools دابگره‌ و گۆگل کرۆم دابخه‌وه‌ وکۆمپیوته‌ره‌که‌ت ریستارتێک پێ بکه‌ ده‌بینی چاک بووه‌

دوای چاره‌سه‌کردنی ئه‌وه‌

—————
ئێسته‌ دێینه‌ سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی :

  • هیچ په‌ڕه‌یه‌ک بار ناکرێ
  • err_connection_refused
  • خزمه‌تگوازاری کێشه‌ی Google Chrome
  • err_connection_reset_chrome
  • ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ به‌رده‌ست نیه (هه‌موو په‌ڕه‌یه‌ک وایووت)
  • err_connection_closed
  • err_connection_failed
  • err_connection_refused
  • err_connection_reset
  • err_connection_timed outگه‌ر هه‌ریه‌ک یاخود چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت هه‌بوو که ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی :
    ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ئه‌نجام بده‌ :

    ١. گۆگڵ کرۆم له رێگای task manager وه‌ دابخه‌وه‌ و دوای ٥ خوله‌ک بیکه‌وه‌
    ٢. ریستارتێک به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه‌وه‌
    ٣. دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی که ئه‌و هێله‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بووی هیچ کێشه‌یه‌کی نیه‌
    ٤. هه‌موو زیادکراوه‌کانی به‌شی extensions بسره‌وه‌
    ٥. رۆژمێر و کاتی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت راست بکه‌وه‌
    ٦. دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی گۆگڵ کرۆمه‌که‌ت کۆتا وه‌شانیه‌تی که به‌کاریده‌هێنی
    ٧. ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی که ده‌یکایته‌وه‌ دڵنیابه‌وه‌ له‌وه‌ی که به‌سته‌ره‌که‌ی ڕاسته‌ و پێشتر کاری کردووه‌
    ٨. ئه‌و ئه‌نتی ڤایرۆسانه‌ی که به‌کاریان ده‌هێنی بۆ پارێزگاری کردن له گه‌ڕانه‌کانت له براوسه‌ره‌کاندا ناچالاک بکه‌
    ٩. گه‌ر براوسه‌رێکی ترت کردبۆوه‌ له‌هه‌مان کاتدا یاخود هاوشێوه‌ی گۆگڵ کرۆمه‌ براوسه‌ره‌که‌ بسره‌وه‌
    ١٠ . گۆگڵ کرۆمه‌که‌ت بسره‌وه‌ و دووباره‌ ئینستاڵی بکه‌وه‌

    هیوادارین سودی بۆتان هه‌بووبێ

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.