زۆر پڕۆگرامی نەخشە رێگا ھەیە بەڵام زۆرێکیان کێشەیان ھەیە لەگەڵ نەخشە رێگای عێراق جا یان ئەوە نەخشەی عێراق تییاندا داونڵۆد نابێت یان ئەوە نەخشەی عێراق تێیاندا کێشەی ھەیە یانیش ئەویەە بە پارەیە .

بۆیە لێرەدا بە باشمان زانی پڕۆگرامێکی ناوازە و باشتان پێ بناسێنین کە بە ئاسانی کار دەکات و قەبارەیەکی کەمی ھەیە و بێ کیشە نەخشەی ھەر وڵاتێکت بوێت دەتوانیت داونلۆدی بکەیت و نەخشەی عێراقیش تییدا زۆر بێ کێشەیە .

ئەم پڕۆگرام بە خۆڕاییە لە پلەی ستۆر و ئەپ ستۆردا بونی ھەیە و خاوەن کێشێکی کەمە .

پڕۆگرامەکە ناوی ” MAPS.ME ” زیاتر لە ١٠ ملیۆن جار لە پلەی ستۆری ئەندڕۆید وە ٤٠ ملیۆن جار لە ئەپ ستۆری ئایفۆن داونلۆد کراوە .

کلیک بکە بۆ داونلۆدکردنی پڕۆگرامەکە بۆ ئەندڕۆید
کلیک بکە بۆ داونلۆدکردنی پڕۆگرامەکە بۆ IOS (ئایفۆن و ئایپاد)

لە خوارەوەدا لە بەشی ئۆپشن ،بەشی داونلۆد ماپ ھەیە نەخشەی ھەر وڵاتێکت دەوێت دەتوانیت داونلۆدی بکەیت .

ئەم پڕۆگرامە لە کۆندا نرخەکەی بە ٥ دۆلار بوو لە ئیستادا بە خۆرای دەستدەکەوێت .

maps.me-free

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.