سەبارەت بە وەرگرتنی مافی پەنابەری لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە قونسوڵی کەندا لە عێراق رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی کەنەدا ساڵانە هەزاران پەنابەر لە چەندین وڵاتەوە دەهێنێت تا لە کەنەدا نیشتەجێ بن و ژیانێکی نوێ دەست پێبکەن، هێنانی ئەو پەنابەرانەیش بە پشت بەستن بە چەند پڕۆگرامێكی وەزارەتی کۆچ و پەنابەران ئەنجامدەدرێت کەلە ساڵی 2009 دەستیپێکردووە.

لە رونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە هاتووە “ماوەیەکە هاوڵاتیان پرسیار دەکەن دەربارەی ئەوەی گوایە چەند ڕێکخراوێك بە پارە ناو تۆماردەکەن بۆ وەرگرتنی ئیقامەی کەنەدا لە ڕێگای یو ئێن، بۆیە بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوەیەك بڵاوبکەینەوە دەربارەی ئەو پرۆگرامە و تا هاوڵاتیان فێڵیان لێنەکرێت”.

لە رونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو پڕۆگرامانە بۆ ئەو کەسانەیە کەلە وڵاتی خۆیان ئاوارەبوون و ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام بە هۆی دۆخی ئەمنی عێراق و سوریا، هەموو هاوڵاتیەکی ئەو دوو وڵاتە مافی ئەوەیان هەیە کە سوودمەند بن لەو پڕۆگرامانە ئەگەر بە هۆی باری ئەمنی ئاوارەی وڵاتێکی تر بووبن”.

لە رونکردنەوەکەی کونسوڵی کەنەدا کەتایبەت بو دواڕۆژ هاتووە چۆنیەتی پێشکەشکردنی داوای پەنابەری رونکراوەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو “بۆ نموونە (کاروان) هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستانی عێراقە، دەیەوێت سوودمەند بێت لە پڕۆگرامی نیشتەجێکردنی پەنابەران لە کەنەدا، پێویستە کاروان ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکات تا ئیقامەی کەنەدا وەرگرێت:

1. پێویستە کاروان لە عێراق دەربچێت و لە وڵاتێکی دیکە نیشتەجێ بێت، (نموونە: تورکیا، لوبنان، ئوردن…هتد).

2. کاروان لە لوبنان دەبێت داوای مافی پەنابەرێتی تەقدیمی یو ئێن (UN) بکات.

3. UN بەڵگەنامەیەك دەدات بە کاروان کە لەسەری نووسراوە کاروان ژیانی لە عێراق لە مەترسیدایە و ناتوانێت بگەڕێتەوە عێراق.

هەروەها لە رونکردنەوەکەدا هاتووە “لە وڵاتێکی دەرەوە هەرێمی کوردستان کاروان پێویستی بە سپۆنسەرە، دوو جۆری سەرەکی سپۆنسەر هەیە:.

جۆری یەکەم: سپۆنسەری حکومەتی کەنەدا، واتە حکومەتی کەنەدا دەبێتە سپۆنسەری کاروان، بەڵام کاروان ناتوانێت ڕاستەوخۆ تەقدیمی سەفارەتی کەنەدا بکات تا سوودمەند بێت لەم جۆری سپۆنسەرکردنە، پیویستە UN ئەوراقی کاروان بنێرێت بۆ سەفارەتی کەنەدا لە لوبنان.

جۆری دووەم: سپۆنسەری تایبەت، واتە کاروان سپۆنسەر دەکرێت لە لایەن (ڕێکخراوێکی کەنەدی ڕێگەپێدراو) یان (پێنج هاوڵاتی کەنەدی)، پێویستە کاروان خۆی سپۆنسەرێکی تایبەت بدۆزێتەوە، پاش ئەوەی سپۆنسەری تایبەتی دۆزیەوە، ئەوجا ڕاستەوخۆ تەقدیمی سەفارەتی کەنەدا دەکات لە لوبنان (پێویستە بەڵگەنامەی UN و ناوی سپۆنسەرە تایبەتەکە بنێرێت بۆ سەفارە لەگەڵ عامەلاتەکەی).

لەبەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ئەوەش رونکراوەتەوە، کاتێك کەسێک سپۆنسەری هەبێت سەفارەتی کەنەدا داوای (چاوپێكه‌وتن) و (پشکنینی پزیشکی) و (وەرەقەی پۆلیس)ی لێ دەکەن، پێویستە کاروان لەو داواکاریانە سەرکەوتوو بێت ئەگەر هەرسێکیانی تەواو بێ کێشە بوو کاراون ڤیزای کەنەدا وەردەگرێت، ئەو کاتەی کە لە فڕۆکە دادەبەزێت ئیقامەی کەنەدا وەردەگرێت.

لە رونکردنەوەکەدا ئه‌وه‌شهاتووه‌ “پڕۆسەکە نزیکەی ساڵ و نیوێکی پێویسته‌، چونکە کاروان دەبێت نزیکەی ساڵ و نیوێک لە لوبنان بژێت ڕەنگە زیاتریش بخایەنێت بۆیە کەنەدا بەرپرسیار نیە.

کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە دانیشتوانەکەی تەنها ٣٦ ملیۆن کەسە، ئەو ژمارەیە بەراورد بە ڕووبەری وڵاتەکە ژمارەیەکی زۆر کەمە، بۆیە حکومەتی کەنەدا چەندین پڕۆگرامی هەیە بۆ هێنانی هاوڵاتیانی وڵاتی تر تا لە کەنەدا نیشتەجێ بن.

ئاماده‌كردنی :دواڕۆژ، هانا چۆمانی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.