لەوانەیە ھەندێکمان توشی ئەم کێشەیە بووبین و پاسۆردی کۆمپیوتەرەکەمان لە یاد کردبێت و پەنامان بۆ فۆرمات کردن بردبێت بەڵام ئەمە ھیچ چارەسەر نییە بۆ ئەم کارە چونکە زانیاریەکانمان دەسڕێتەوە.

بە پشتیوانی خودا لەم بابەتەدا ھەڵدەستین بەلابردنی پاسۆردی ویندۆز 10 بە باشترین و سەرکەوتووترین ڕێگا، کارەکە ئاسانە لەڕێگەی گۆڕینی فرمانێک بۆ فرمانێکی تر دەبێت.

ھەموو دەزانین (CMD (command prompt چیە. لەوانەیە زۆربەمان پێی بڵێی شاشە ڕەشەکە یاخود پێی بڵێین دۆس.

لە CMD ھەموو کارەکان لەڕێگەی نوسین و کۆدەوە دەکرێت و ماوس تێیدا بەکار نایەت. CMD توانای ئەنجامدانی ھەموو کارێکی ھەیە و یەکێک لەو کارانەی کە بە CMD دەکرێت بریتیە لە گۆڕینی پاسۆردی کۆمپیوتەر،ئێمەش لەڕێگەی CMD ەوە کارەکەمان ئەنجام دەدەین و پاسۆردەکە لادەبەین یاخود دەیگۆڕین.

ئەگەر بمانەوێت ئاسایی داخڵی CMD ببین ئەوا لە Run دا دەنووسین CMD و پاشان دەکرێتەوە.

بەڵام ئایا CMD دەکرێتەوە ئەگەر کۆمپیوتەر پاسۆردی لەسەربێت و پاسۆرد نەزانین؟

بێگومان بەڵێ !!


لە ھەر شوێنێکی ویندۆزدا ئەگەر 5 جار لەسەر یەک دوگمەیShift دابگرین ئەوا ڕاستەوخۆ ئەم بۆکسە دەکرێتەوە کە بەکاردێت بۆ وەستاندن و پێکردنەوەی Keyboard .


 

ئێمە لێرەدا ھەڵدەستین بەگۆڕینی ئەو فرمانە بۆ CMD بۆ ئەوەی ھەرکات 5 جار Shift مان کرد CMD بکرێتەوە. دواتر کارەکان ئاسان دەبێت و بەئاسانی دەتوانین پاسۆردەکە لابەرین لە ڕێگەی CMD وە.

ئێستا چۆن ئەو فرمانە بگۆڕین!؟

هەموو ئەوانەی باسم کرد لەم ڤیدیۆدا هەنگاو بە هەنگاو بە جوانی ڕوونم کردۆتەوە بینەری بن.

56102548

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.