لەم وانیەدا باسی چۆنیەتی دروستکردنی کیو ئار کۆد(QR Code) دەکەین .
کیو ئاڕ بریتیە لە دروستکردنی کۆدێک بە شیوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە :
سودی ئەم کۆدە چییە و بۆچی بەکار دێت ؟!
لە رێگای ئەم کۆدەوە دەتوانیت جەندان زانیاری تێدا بشاریتەوە و تەنها لەم وێنەیەدا کورتی بکەیتەوە ،بۆ نمونە تۆ بزنس کاردێک دروست دەکەیت دەتەوێت چەند زانیاریەکی زۆری تێدا بێت بەڵام ناشتەوێت کاردەکەت قەڵەباڵغ بۆیە زانیاریەکانت هەمووی لە ناو کیو ئاڕێک سەیڤ دەکەیت و وێنەی کیو ئاڕەکە لە ناو بزنسس کاردەکەت دادەنێیت هەر کەسێک پیویستی بە زانیاریەکانت بێت لە ریگای ئەم دوو پڕۆگرامەی بۆمان داناون دەتوانن کیو ئاڕەکە بخوێننەوە و زانیاریەکان وەربگرن .
چۆنیەتی خوێندنەوەی کیو ئاڕە ریدەر بەم جۆرەیە ، سەرەتا بەرنامەکە دەکەیتەوە کە لە خوارەوە بۆمان داناون دوای ئەوە کامێرات بۆ دەکاتەوە لەگەڵ چوارگۆشەیەک کیو ئاڕەکە بخەرە نیو ئەم جوار گۆشەیە و زانیاریەکانت بۆ دەنوسێت ،وەکوو ئەم وێنەیە :
لینکی ئەو ماڵپەڕەی کە لە رێگایەوە کیو ئاڕ دروست دکەیت
کلیک بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕەکە
ماڵپەڕەکە
کلیک بکە بۆ داگرتنی پڕۆگرامی ” QR Code Reader ” بۆ خوێندنەوەی کیو ئاڕ ،
بۆ ئایفۆن
كلیك بكه بۆ داگرتن
بۆ ئەندڕۆید
كلیك بكه بۆ داگرتن
فێرکاری
ئامادەکردنی فێرکاری : بروا مەهدی