كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا لە تواناییدا، لە شێوازی كاركردندا و لە ستایل و دیزایندا تا رادەیەك گۆڕانی بەسەرداهات، هەرچەندە هەموویان ستایلەكەیان یەكجۆرە، بەڵام پێدەچێت ئەم كیبۆردەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبیینن جیاواز بێت، كیبۆردەكە بۆ تایپ كردن زۆر گونجاوە و كاركردن بە كیبۆردەكە ئاسانە.
Jesse wincet كیبۆردەكەی بەرهەم هێناوە، كیۆردەكە تەواو ئۆرگۆنۆمییە واتە لەكاتی كاركردندا دەست و پەنجەی بەكارهێنەرەكەی ئازار نادات. لەو كیبۆردەدا ریزبەندی دوگمەكان گۆڕانی بەسەرداهاتووە، دوگمەكان لە پشتەوە رووناكیان لێدەدرێت و ستایلی كیبۆردەكەش هەروەك دەیبینن وەك پەپولە دەچێت، بەكارهێنەر دەتوانێت رووناكییەكە بە ویستی خۆی بگۆڕێت بەشێك لە دوگمەكان بە رەنگێك و بەشێكی تریان رەنگێكی دیكە لێبكەن.