وادەی بڵاوکردنەوەی ئایفۆن حەوت,
حەوتی مانگی داهاتوو دەبێت, واتا 2016-9-7.

ئەوەی کۆنگرەی ئەپڵی بە چێژ کردوە ئەوەیە تا وادەی بەستنی کۆنگرەکەی زانیاری تەواو نازانرێت لەسەر بەرهەمە نوێکەی, ئەمەش ناکاتە ئەوەی هیچ نەزانین لەسەری بەڵام ئەوە دەگەیەنێت زانیاریەکان زۆر کەم و پچڕ پچڕن, ئەو زانیاریانەش کە دیارە لەسەری ئەوەیە کەوا ئایفۆن حەوت دوو جۆری لێ دەردەکرێت کە بریتی دەبن لە ئایفۆن حەوت و ئایفۆن حەوت پڵەس وە هەروەها شاشەی ئایفۆن حەوت 4.7 ئینج, و ئایفۆن حەوت پڵەسیش 5.5 ئینج دەبێت, وە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەور دەکەن ئەگەر هەیە ئایفۆن حەوت پڕۆش دەربکات بەڵام ئەم ئەگەرە زۆر لاوازە.

کۆنگرەی ئەمجارە بۆ ئەپڵ زۆر مەترسی دارە و دەبێت ئەپڵ گۆڕانکاری بنچینەی و ناوازەی کردبێت بۆ ئایفۆن7 بۆ ئەوەی بتوانێت بێتەوە نێو رکابەریەتیەکە و رکابەریەتی سامسونگ بکات و بازاڕێکی گەرم بۆ ئایفۆن7 دروست بکات, کۆتای بهێنێت بە دابەزینی ئاستی دارایی کۆمپانیاکەی, وەکوو چاودێران ماوەیەك بەر لە ئێستا رایانگەیاند کە کۆمپانیاکە لە خراپترین کاتیەتی لەم دە ساڵەی رابردوودا بۆ دابەزادندنی ئاستی دارایی و کەمبونەوەی فرۆشتنی ئامێرەکانی.

گەر بێت ئایفۆنی ئەمجارە ئەو ئامێرە نەبێت کە بەکارهێنەرانی ئەپڵ چاوەڕوانین و خەیاڵی بۆ دەکەن ئەوا ئەپڵ هەنگاوێکی تریش دەچێتەوە دواوە تا رادەیەکی زۆر رکابەریەتیەکەی لەگەڵ سامسونگ دەدۆڕێنێت,سامسونگ بە تەنها پێشەنگ دەگرێت و قۆناغێکی تریش دەچیتە پێشەوە.

سامسونگ چەند رۆژێک لەمەوبەر نۆت حەوتی بڵاوکردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی نوێی تێدا بەکارهێنابوو وەکوو ئایریس سکانەر.

دەتوانن وێنە دزە پێکراوەکانی ئایفۆن حەوت پڵەس لەم باباتەدا کە لە پێشووتردا بڵاومان کردونەتەوە بینن,

وێنەی دزە پێکراوی ئایفۆنی ٧ پلەس بڵاوکرایەوە

ئامادەکردنی راوێژ سەعید

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.