کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام لە هەوڵی زیاد کردنی تایبەتمەندی ناوازەیە.
لە نوێترین تایبەتمەندیدا کە لە ئێستا دا تەنها بۆ ئاپی فەیسبووکی ریڤیوەرەکان زیاد بووە، کە تەنها بۆ ئەو کەسانە هاتوە ئەندامن لە بەشی پێداچوونەوەی نوێکاریەکانی فەیسبووک. بریتیە لە ناردنی ئادد بۆ هاوڕێیانت پێش ئەوەی ئەژماری فەیسبووک دروست بکەن.
تێبینی:ئێمە وەک ستافی تێک ئای، ئەندامی بەشی پێداچوونەوەی نوێکاریەکانی فەیسبوکین، کە ئەمەش خۆی دەگرێتەوە لە دوو بەش(یەکێکیان لەسەرەتای داڕشتنی بیرۆکەی نوێکاریەکان، دوەمیان لەدوای زیاد کردنی نوێکاریەکە و تێست کردنی پێش بڵاو کردنەوەی فەرمی)
لەوانەیە تۆزێک سەیر بێت، بەڵام کارەکە بەم شێوەیە دەبێت.
هەموو ئەو ژمارە مۆبایلانەی کە لەناو مۆبایلەکەت دان، یاخوود هەموو ئەو ئیمەیڵانەی کە لە ناو مۆبایلەکەتەوەن و ئەژماری فەیسبووکیان لەسەر دانەنراوە، دەتوانی داوای هاوڕێیەتی بنێری، وە هەر کاتێک ئەم ژمارە مۆبایلە یاخود ئەم ئیمێڵە ئەژماری فەیسبووکی لەسەر دروست کرا، راستەوخۆ ئادد ە کەت دەڕوات بۆی کە تۆ پێشتر ناردووتە.
وەک لەم وێنەیەدا دەرکەوتووە، ئەم ژمارە مۆبایلە لە مۆبایلەکەمان دا هەیە، فەیسبووکی نیە ، بەڵام دەتوانین ئاددی بۆ بنێرین، هەر کاتێک فەیسبووکی دروست کرد، راستەوخۆ ئاددەکەی پێ دەگات

Screenshot_20160809-183635 copy

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.