زۆرجار ئێمە دەچینە دوکانێکی مۆبایلەوە یاخود کەسێک مۆبایلێکی پێیە و دەیفرۆشێت … ئێمە چۆن بزانین کە ئەو مۆبایلە تا چەند باشە و ئایا بەکەڵکی کڕین دێت یان نا ؟

  1. گرینگترین شت کە پێویستە لە کاتی کڕینی مۆبایلێکدا ئاگاداری بین بریتیە لە (ڕام) .

هەتاوه‌كو ڕام زیاتر بێت ئەوەندە باشترە ، بۆ نمونە ڕامی 5 گێگابایت و 8 و 16 و ..هتد

بەڵام ئەوەی لێرەدا زەرورە بیڵێم ئەوەیە کە هەرگیز مۆبایلێک مەکڕن کە ڕامی لە 5gb کەمتر بێت .

بۆ ؟

چونکە ئەگەڕ مۆبایلەکەت وێنە و ڤیدیۆ و یاری و کەمێک شت دابەزێنیتە ناوی، ئەوکاتە زۆر خاو دەبێتەوە و دەبێ زو زو فۆڕماتی بکەیت ، ئەوەش زۆر بێتاقه‌تمان دەکات .

2.پارێزراوی مۆبایلەکە .

کەسی وا هەیە کە مۆبایلێک دەفرۆشێت دەڵێ بڕوا بکە مۆبایلێکی زۆر چاک و بەهێزە ، تا ئیستا چەندین جار لەدەستم کەوتۆتە خوارەوە یان لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتۆتە خوارەوە هیچی لێ نەهاتووە ، جا ئەم جۆرە مۆبایلانە هەرگیز مەکڕن ، چونکە ئەگەر چەندین جار کەوتبێتە خوارەوە و هیچی لێ نەهاتبێ ، ئەوا بێ گومان ئەم جارە شتێکی هەر لێ دێت و لە ناوەوە زیانێی زۆری پێ گەیشتوە …

  1. كۆدی *#0*# تاقی بكه‌ره‌وه‌

ئەم کۆدە لەسەر ئەو مۆبایلەی کە دەتەوێ بیکڕیت لێ بدە و هەموو شتەکانی تاقی بکەوە ، ئەگەر یەکێکیان یان دوانیان کاریان نەکرد واتە بەکەڵک نایەت ، بەڵام ئەگەر هەمووی کاری کرد واتە لە ڕوی سۆفتوێرەوە مۆبایلەکە هیچ کێشەیەکی نیە و شیاوە بۆ کڕین .

  1.  كۆدی *#06# لێبده‌

smartphonesئەم کۆدەشیان گرینگە بۆ زانینی نەوەی مۆبایلەکە ،

واتە کاتێک کۆدەکە لێ ئەدەیت پێت دەڵێ مۆبایلەکەت (وەجبەی چەندەمە) واتە نەوەی چەندەمە.

بۆ نمونە نەوەی 1 زۆر باشترە لە نەوەی دوەم لە ڕووی هەندێک شتەوە ، وەک : پاتری و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تر … جا بۆ ئەوەی بزانیت سەیری ئەو دوو ژمارەیە بکە کە لە پاش سڵاشەکەوە نوسراوە ، ئەگەر 01 بو ، واتە نه‌وه‌ی یەکەمە ، ئەگەر 02 بوو واتە نەوەی دووەمە .

  1. کامێرە و مێگاپیکسڵی .

بێ گومان ئەگەر تۆ ئارەزوی وێنەگرتنت هەبێت و حەز بکەیت وێنەی جوان و شاز بگریت ، پێویستە مێگاپیکسڵی کامێراکەت بەرز بێت ، وە هەتا بەرزتر بێت وێنەی جوانتر و باشتر و کوالێتی بەرزتر دەگرێت . 8m.p ، یان 12 یان 16 …هتد ، ئەمانە زۆر گونجاون و وێنە بە کوالێتی فول HD دەگرن .

هاوڕێیان لەکاتی کڕینی مۆبایلێکدا ئەگەر تۆ ئەم 5 خاڵەت ڕەچاو کرد ، ئەوا دڵنیابە لەوەی کە مۆبایلێکی باش و نایابت کڕیوە و لێی پەشیمان نابیتەوە .

smartphone

ئاماده‌كردنی : ئارام جه‌بار

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.