بەدڵنیایی ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئامێرە زیرەکەکان بیت ڕۆژێک گوێت لە دەستەواژەی NFC بووە، بەڵام بەدڵنیایەوە خەڵکێکی کەم دەزانن ئەمە چیە و  سوودی چیە، یان لەوانەیە ڕۆژێک خۆشت بەکارتهێنابێت بەڵام بە وردی تێنەگەشتبیت لە NFC، لەم بابەتە تەواوی هۆکارەکان خراونەتە ڕوو کە پێویست بکات بزانرێت.

NFC چییە؟

near-field-communications-nfc

جۆرێکە لە پەیوەندی بەکاردەهێنرێت بۆ پەیوەستکردنی دوو ئامێر بە یەکدی، سوود لە ڕێگای لێکنزیکردنەوە یاخوود لێک خشاندن لە یەک وەردگرێت، وە بێتەلە واتە لە ڕێگای هەوایەوە گواستەنەوەکە ئەنجام دەدات، دەتوانیت زانیاری پێبگوازیتەوە و بنێریت. هیچ کات NFC سوود لە Wifi و 3G و LTE و ئینتەرنێت وەرناگرێت لەکاتی بەکارهێنانیدا.

 

چۆم من بزانم ئامێرە ئەندرۆیدەکەم NFCی هەیە؟

زۆر ئاسانە، بڕۆ Settengs دواتر More ئەگەر هەبێت لێرەدا هەڵبژاردەی NFC دەبێت، یاخوود لەهەندێک ئامێردا لۆگۆیەکی Xperia-M-video-overlay-332f28aa07eded0e7f7895654589769c-940بچووکی NFC دانراوە، هەروەک ئەم ئامێرە بەلای ڕاستی کامێرەکەدا دایناوە.

NFC چۆن کار دەکات لە ئەندرۆید؟

NFC زانیاری لە ڕێگای شەپۆلی ڕادیۆیەوە دەنێرێت و وەردەگرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە بەشێوەی بێتەل کاردەکات، ئەگەر دوو ئامڕازی NFC هەبێت، تەنها بەلکردنیان بەیەک لەگەڵ یەک پەیوەندی دەگرن، ئەوەی NFC جیاواز دەکات لە Bluetooth ئەوەیە تونای هەیە بە پەییوەست بوون لە ڕێگای پۆستەرێک یاخوود لەزگەیەک، ئەمەش بۆ چالاکبوونی ئامڕازێک یاخوود پەیوەستبوونی دوو ئامێر بە یەکدی.

بەم سێ ئامڕازە ئامێرە زیرەکەکان دەتوانن زانیاری لەسەر NFCی سوودوەرگن:

  1. Reader/writer (نموونەی وەک خوێندنەوەی تاگێکی NFC لەسەر پۆستەرێک)
  2. making payments (نموونە بۆ پێدانی پارە)
  3. Peer-to-peer (نموونە بۆ گواستنەوەی پەڕگە)
چۆن سوود لە (NFC)ی وەربگرم؟
لە رێگای تاگەکانی NFCی

NFC Tag بریتییە لە پۆستەرێک یاخوود لەزگەیەکی بچووک کە دانراوە کە هەندێک زانیاری تێدا هەلگیراوە، تۆ دەتوانیت لە ڕێگای nfcdiagئامێرەکەتەوە پەیوەندی پێبکەیت و زانیاریە هەڵگیراوەکەی ناوی وەربگریت، نموونە تۆ دەتوانیت هەندێک تاگی NFC بکڕیت و هەندێک کاری لەسەر جێبەجێ بکەیت نموونە تۆ دوو تاگت هەیە یەکیان فەرمانت پێکردووە لەگەڵ نزیکردنەوەی ئامێرەکەت لێی Wifi بکوژێنێتەوە و ئەوی تریشیان هەڵی بکات لەگەڵ نزکردنەوە لێی. (تۆ دەتوانیت لەزگەکانی NFC ڵەگەڵ خۆت هەڵگریت یاخوود بیانلکێنی بەشوێنی پێویستەوە تا هەموو کارەکانت بۆ ئاسان بکاتەوە)

لە ئایندەدا، تۆ ئەگەر بچیتە چێشتخانەیەک ئەوان تاگی NFC دەستەربەر دەکەن و تۆ تەنها بە نزکردەوەی ئامێرەکەت دەتوانیت لیستی خواردنەکات پێ بگات، ئەمەش لە ڕێگای بەرنامەکانی گەڕان.

بۆ پارەدان

NFC_Payment_Logo_13-03-2012

ئەم تایبەتمەندییە لە زۆربەی وڵاتە پشکەوتووەکان بەردەستە وەک بەڕیتانیا و ئەمریکا، تۆ بۆ کڕینی شتوومەکێک ئەوەی پێویستە تەنها ئەوەیە موبایلەکەت نزیک بکەیتەوە لە کاڵاکە ئیدی پارەکە ڕەوانە دەکات، بۆ ئەمەش لە ئەندرۆیدا پێویستە هەژمار بانکیەکەت پەیوەستی جزدانی Google Wallet بکەیت، وە بەرنامەی Android Pay هەبێت لە ناو موبایلەکەت.

بۆ گواستنەوەی پەڕگەکان

دەتوانیت پەڕگە لە نێوان دوو ئامێردا ئاڵگۆڕ پێبکەیت بەخشندنیان لە یەکتر بە بەکارهێنانی Android Beam. هەروەها دەتوانیت بەکاریبێنیت بۆ پەیوەستی کردنی کاتژمێرەزیرەکەکان و سپیکەر و بڵندگۆکان.

چۆنێتی ناردنی پەڕگە بە ڕێگای NFC لە ئەندرۆید

NFC_Apple_Starter-Kit_Banner

سەرەتا پیویستە تۆ بچتە Settings دواتر More دواتر NFC چالاک بکە، دواتر بەرنامەی File Beam داگرە، ئەوەی لەسەرتا بەرنامەکە بکەیتەوە جا وێنە یاخوود پەڕگە، بەرنامە، ڤیدیۆ هەر شتێکت مەبەست بێت دیاری بکەیت و دواتر لە کاتی ئامەژکردن ئامێرەکان پەیوەستی یەکتر بکەیت، ڕێگایەکی زۆر ئاسان و خێرا و سەرکەوتووە.

NFC خێراتین ڕێگا بۆ گواستنەوەی پەڕگە لە نێوان دوو ئامێردا دەستەبەر دەکات

ئایە تا ئێستا NFC سوودی پێگەیاندوویت؟

349

ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوكارانمان له‌ ئه‌ندرۆید كورد ئاماده‌كراوه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.