لە پرێس كۆنفراسێكدا ، گەورە كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی بەفەرمی ژمارەی بەكارهێنەرانی ئۆپەریتنگ سیستەمی ویندۆز وەشانی 10ی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند كە ئامانجی كۆمپانیاكە ئەوەیە ملیارێك بەكارهێنەر تێپەرێنێت.
لە كۆنگرەی ساڵانەی پەرەپێدەرانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە لە شاری سان فرانسیسكۆ ئەنجامدرا ، مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد كە ویندز 10 بۆ ماوەی ساڵێك بە خۆاڕایی دەبێت و ئامانجی كۆمپانیاكەش ئەوەیە كە ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات و تا ساڵی 2017 بەكارهێنەرانی وەشانی ئەو ویندۆزە ملیارێك تێپەرێنێت.
لە بەناوبانگترین جیاكاریەكانی ویندۆز 10 لەگەڵ وەشانەكانی پێش خۆی ئەوەیە كە Technical Previews گۆڕاوە بۆ Insider Previews و هەروەها زۆربەی هەڵة ئەمنیەكان كە لە وەشانەكانیپ ێشوودا هەبوە ، لەم وەشانەدا چارەسەر كراون .