گەورە كۆمپانیای فەیسبووكی ئەمریكی بەفەرمی ژمارەی ئەندامە چالاكەكانی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند كە هەموو مانگێك زیاتر لە ملیارێك و 44 ملیۆن ئەندامی چالاكی فەیسبووك پۆست و وێنە و زیانیاریەكان بڵاو دەكەنەوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیارێك و بیست و پێنج ملیۆن ئەندام لە ڕێگای مۆبایل ماڵپەری فەیسبووك دەكەنەوە .
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ،گەورە كۆمپانیای پشكی قازانجەكانی بۆ چارەگی یەكەمی ئەمساڵ(مانگی 1،2،3) ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند كە لە ئێستادا زیاتر لە ملیارێك و 44 ملیۆن كەس مانگانە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك بەكاردەهێنن بە شێوەیەك ساڵانە بە ڕێژەی 13% ی ڕێژەی ئەندامان زیاد دەكات و لەو ژمارەیەش ملیارێك و 25 ملیۆن ئەندام لە ڕێگای مۆبایلەوە فەیسبووك بەكاردەهێنن و ساڵانەش بە ڕێژەی 24 % ئەو ڕێژەیە زیاد دەكات .
فەیسبووك ڕایگەاند كە ڕۆژانە 936 ملیۆن بەشدار بوو چاڵاكیەكانیان بڵاو دەكەنەوە و ئەو ڕێژەیەش 17% ساڵانە زیاد دەكات و لەو ژمارەیەش 798 ملیۆن بەشداربوو لە ڕێگای مۆبایلەوە ڕۆژانە فەیسبووك بەكار دەهێنن .
دواجار كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند كە ڕۆژانە 64% ی بەشداربوانی فەیسبووك وێنەی خۆیان و چالاكیەكانیان بڵاو دەكەنەوە .