لەگەڵ بوونی سەدان جۆر كەل و پەل و ئامێری هۆشمەندی تەكنەلۆژیی لە بازارەكانی جیهاندا , بەڵام ئەمجارەیان لە داهێنانێكی نوێدا زنجیری هۆشمەندیش دروست كرا كە خاوەنەكەی لە گەروەبوونی وورگی ئاگادار دەكاتەوە .
ئەم زنجیرە هۆشمەندە ناوی (زیپ پێربۆت)ە و لە كاتێدا كە خاوەنەكەی زۆر دەخوات , ئەوا خۆی بە شێوەی خودكار واتە تۆماتیكیەن دادەخرێت , ئەمەش بە هۆی ئەوەی هەست بە گەورەبوونی وورگت دەكات .
ئەم زنجیرە تەكنەلۆژیە یەكێكە لە زنجیرە بەرهەمەكانی پەیمانگای ماساچووسێستی ئەمریكی , كە ماوەیەكە سەرقاڵی بڵاوكردنەوە و داهێنانی بیرۆكەی تازەی تەكنەلۆژین .
دەربارەی ئەم زنجیرە هۆشمەندە , پەیمانگای ماساچووسێستی دەلێت : بیرۆكەی ئەم زنجیرە لەلایەن ئادام ویتۆن كە یەكێكە لە ئەندامای ستافی پەیمانگاكەمان سەری هەڵداوە و زنجیرەكە لە دیوای ناوەوەیدا لە شێوەی رۆبۆتدایە و هەستەوەرێكی بەهێزی تێدایە كە لەدوای نان خواردن كەمێكی زنجیرەكە دەكاتەوە بۆئەوەی كەسەكە هەست بە ئاسوودەیی بكات، هەروەها لەكاتی جووڵەدا یاخود تەواو بوونی خاوەنەكەی , ئەوا جێگیردەبێت و ناهێڵێت بكرێتەوە.
تایبەتمەندیەكی تری ئەو زنجیرە تەكنەلۆژیە ئەوەیە كە لە هەر شوێنێك ببەسترێت , ئەوا لە كاتی كرانەوەی ئەو شوێنە, خۆی دایدەخات بۆ نمونە گەر بێت و خاوەنەكەی بیری بچێت زنجیری پانتۆلەكەی دابخات , یاخود زنجیری پانتۆڵەكەی كرابێتەوە , ئەوا راستەوخۆ ئەو رۆبۆتە هەستی پێدەكات و بێ ئاگاداری خاوەنەكەی , زنجیرەكە دادەخات .
شایەنی باسە لە رێگای ئەپڵكەیشنێكی تایبەتەوە دەتوانیت ئاگاداری سەرجەم كارەكانی ئەم زنجیرە هۆشمەندە ببیت و هەر بەكارهێنەرێكیش دەتوانێت چەندین زنجیری هۆشمەند لە یەك كاتدا بەكار بهێنت وەكو زنجیری هۆشمەند بۆ وورگ و پانتۆل و چاكەت و قەمسەڵەكەی .