ۆربەی شۆفێران پێش گەشتێک یان سەیرانێک ھیچ سەیری ئۆتۆمۆبێلەکەیان ناکەن و دەستبەجێ دەستدەکەن بەشۆفێری، بەڵام ئەنجامنەدانی پشکنین لەوانەیە لەنیوەی رێدا تووشی کێشەیەکت بکات.
بۆئەوەی پارێزراو بیت لەھەر پێشھاتێکی سەر رێگە پێویستە پێش گەشتکردن ئەم پشکنینانە بۆ ئۆتۆمۆبێلەکەت بکەیت:
-پشکنین بۆ تەواوی رۆنەکانی مەکینە بکە و جەخت لەسەر رۆنی مەکینە و رۆن ئیستۆپ بکەرەوە.
-پێویستە دڵنیا بیت لەوەی سووتەمەنی تەواوت پێیە بۆ ئەو گەشتە، وە ئەگەر گەشتەکەت دوورودرێژە دەبێت بڕێکی باش غازی ساردکەرەوەت ھەبێت بۆئەوەی بێ ساردکەرەوە شۆفێری نەکەیت و گەرمات نەبێت.
-پێویستە دڵنیا بیتەوە لەوەی ھەوای تایەکانت گونجاون و ئەگەر کەم یان زۆر ھەوا بن ئەوا کێشەت بۆ درووست دەکات.
-فلتەری ھەوا زۆر گرنگە و ئەگەر گەشتەکەت زۆر درێژە سەیری بکە و لەکاتێکدا پیس بێت پێویستە بیگۆڕیت.
-پێش دەرچوونت جامەکان بەباشی پاک بکەرەوە بۆئەوەی بواری بینینت فراوان و روون بێت.
-پێویستە دڵنیا بیت لە کارکردنی لایتەکان و ئەوانە لە شەودا زۆر گرنگن.
-لە گەشتی درێژدا پێویستت بە کەلوپەلی حاڵەتی لەناکاو دەبێت و ئاگرکوژێنەوە و کەرەستەکانی فریاگوزاری سەرەتایی و سێگۆشە گرنگترینن.
ئامادهكردنی/ بهشی بشكنینی ئوتومبیل