لەگەل ئەوەی چەندان كۆمپانیا هەن لە بواری دروست كردنی ئۆتۆمبێل، بەلام زۆربەیان ئۆتۆمبیلەكانیان ئاسایین و نرخیشیان ئاساییە ، بۆ ساڵی 2014 ، 10 ئۆتۆمبیل دیاری كراوە كە نرخەكانیان لە یەك ملیۆن دۆلار زیاترە ، لە خوارەوە بە راپۆرتیكی ڤیدیۆیی و زانیاری لەبارەی نرخی ئەم ئۆتۆمبیلانە ببینە
10- ئۆتۆمبێلی ئەستن مارتن177 :

جەیمس بۆند ئەكتەری بەناوبانگی بەریتانیا كە تا ئێستا زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی ئەستن مارتنی كریوە , بەلام لەبەر گرانی نرخەكەی نەیتوانیە ئەو مۆدیلەی ئەستن مارتن 177 بكرێت كە نرخەكەی 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە وە خێراترین ئۆتۆمبێلی ئەستن مارتن لە ئێستادا ئەستن مارتن 177ە وە تەنها 77 دانەی لێ بەرهەم هێنراوە .
9- ئۆتۆمبێلی كۆینی جسێگ :
ئەم ئۆتۆمبێلە سویدیە و واتای وەرگرتنی هێز و خێراییە , ئەم ئۆتۆمبێلە نرخەكەی یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلارەوە دەست پێ دەكات تاوەكو دوو ملیۆن و حەوسەد هەوار دۆلارە , زیاد و كەمی ئەو نرخەش لەسەر تایبەتمەندیەكانی ئۆتۆمبێلەكە وەستاوە .
8- ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی ریڤینتۆ:

لە پاش ساڵی 2007 وە كە بەرهەم هێنراوە و تەنها 20 دانەی لێ دروست كراوە، ئەم ئۆتۆمبێلە نرخی مۆدێل 2010ئەكەی ئێستا 2 ملیۆن دولارە و ئەم ئۆتۆمبێلە بە شاكاری كۆمپانیاكە دادەنرێت كە خێراییەكی زۆری هەیە.
7- ئۆتۆمبێلی پەگانی زۆندا :

ئەم ئۆتۆمبێلە تەنها 5 دانەی لێ بەرهەم هینراوە، وە هەر ئۆتۆمبێلێك لە توانای دایە كە خێراییەكەی بگاتە 60 كیلۆمەتر لە ماوەی نزیكەی 4 چركەدا , وە نرخەكەشی ملیۆنێك و هەشتەد هەزار دۆلارە و بە یەكێك لە باناوبانگ ترین و خێراترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان دادەنرێت كەنازناوی خێراترینی پێ دراوە.

6- ئۆتۆمبێلی كۆینی جسێگ وەن :

لە ساڵی 2014 یەكەم جار نمایشكراوە و ئەم ناوەشی لەبەر ئەو رێژە بێ وێنە لێنراوە كە هەیەتی كە 1 هێزی ئەسپی بۆ 1 كیلۆ كێش هەیە، نرخەكەشی دوو ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلارە ، وە بەیەكەم ئۆتۆمبێلی مێگا دادەنرێت و هێزی نزیكەی 1.340 ئەسپ یاخود 1 مێگاواتی هەیە.

5- ئۆتۆمبێلی بوگاتی ڤیرۆن :

ئۆتۆمبێلی وەرزشی بوگاتی ڤیرۆن شانزە پۆینت چوار , كە بە خێراترین ئۆتۆمبێلی وەرزشی كە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێ وەسف دەكرێ، وە خێرایی 225 كیلۆمەتری هەیە لە كاتژمێرێك، وە نرخی دوو ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلارە.
4- ئۆتۆمبێلی دەبلێو مۆتۆرس لایكن هایپەر سپۆرت :
ئۆتۆمبیلیكی ناوازەیە كە بە ڕكابەری بوگاتی ڤیرۆن دادەنرێت و خێراییەكی بێ وێنەی هەیە،وە رووی دەرەوەی بە شێوەیەكی جوان بە لایتی ئێل ئی دی دیزاین كراوە، وە چەند دانەیەكی تایبەتی لێ دروست كراوە كە بە پارچەی كانزای سروشتی لایتەكانی چواردەوری دراوە.
3- ئۆتۆمبێلی پی وەن جی تی ئاڕ:
ئەم ئۆتۆمبیلە تا ئێستا بە فەرمی نمایش نەكراوە و تەنها وێنەیەكی لە پێگەی فەرمی كۆمپانیاكە بلاو كراوەتەوە، وا بریارە لە مانگی 8ی ساڵی 2015 نمایش بكرێت وە ئەم ئۆتۆمبێلە هێزی 986 ئەسپی هەیە و هەرچەندە تاوەكو ئێستا نرخەكەی دیاری نەكراوە بە فەرمی بەلام لە پیگەی فەرمی كۆمپانیاكە ئاماژە بەوە كراوە نرخەكەی نزیكەی سێ ملیۆن و سێ سەد و شەست هەزار دۆلارە.
2- ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی ڤینینۆ ڕۆد ستێر.
چەند سەرچاوەیەكی جیاواز رایان گەیاندوە كە كۆمپانیای لامبۆرگینی 3 یا خود 9 دانە لەم ئۆتۆمبیلە بەرهەم دەهێنێ، كە لە ریشالی كاربۆنی بەشی ناوەوەی دروست دەكرێ و نرخەكەی چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار دەبێ و بازرگانێكی ئەلمانی 9یەم دانەی ئەم ئۆتۆمبێلەی بە حەوت ملیۆن و نۆسەد هەزار دۆلار كریوە .

1- ئۆتۆمبێلی مەی باك ئێكسیلیرۆ:
ئەم ئۆتۆمبێلە یەكەم جار لە سالی 2005 نمایش كرا، كە بە گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهان دادەنرێ و نرخەكەی 8 ملیۆن دۆلارە و لە ناوەوەی دیزاینی بە باشتریت جۆری چەرم بۆ كراوە و دەتوانی لە ناوەوی پشوو بدەی بەهۆی ئەو پارچە زیدانەی كە هەیەتی و وە یەكەم بەرهەمی ئەم كۆمپانیایە لە سالی 1930 بوو كە لە وڵاتی ئەلمانی بەرهەم هێنرا و تایەكانی بە پێشكەوتو ترین تەكنەلۆژیا بەرهەم هێنراوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە