بۆ یەكەم جار , كۆمپانیای سۆشیال ماتیك تایبەت بە بەرهەم هێنانی كەل و پەلی تەكنەلۆژی , كامێرایەكی دیجیتاڵی پلۆرایدی بە سیستەمی ئەندرۆید نمایش كرد.
پلۆراید بریتیە لەو كامێرایانەی كە ڕاستەوخۆ دوای وینەگرتنەكە , وینەكەت لەسەر كاغەزیكی تایبەت پێ دەداتەوە .
لە پێشووتردا ئەم جۆرە كامیرایانە زۆر باوە بوە و بە تایبەتی لە سەیرانگا و شوینە گەشتیاریەكان , بەڵام لەگەل پەرەسەندنی بواری تەكنەلۆژیی و سەرهەڵدانی ئامێرە هۆشمەندەكانی وەكو مۆبایل و تابلیت , بەرهەم هینانی ئەم جۆرە كامێرایەش ڕووی لە كەمی كردوە .
كۆمپانیای سۆشیال ماتیك ئاماژە بەوە دەكات كە بەرهەمەكەی ئەوان تەواو جیاوازە لە هەموو بەرهەمەكانی پَیش خۆی و ئەم كامێرایە ئاسانكاری زۆر دەكات بۆ بەكارهینەر و بە تایبەتی ئەوانەی تۆری كۆمەلایەتی ئینستاگرام بە كاردەهینن , لەبەر ئەوەی زۆر حەزیان بە وێنە گرتن هەیە .
تایبەتمەندیەكانی ئەم كامێرایە نوێیە بریتیە لە شایەیەكی پێوەر هەستیار واتە لەمس بە قەبارەی 4 پۆین 3 ئینج و لە هەمان كاتدا خزمەتگوزاری وای فای و بلوتسی هەیە و لە توانیادا هەیە كە دوو وێنە لە سێ ئینجدا بەكەمتر لە خولەكێك چاپ بكات.
میمۆریەكەی 4 گێگابتەو شوینی میمۆری دەرەكی و یوئێس بی هەیە .
كامیرای دواوەی 14 میگا پیكسلە و وێنەكان بە فوول ئیچ دی دەگریت و هەروەها كامێرای پیشەوەی 2 میگا پێكسلە .
جگە لەوانە , دوای ئەوەی بەم كامێرایە وێنە دەگریت , دەتوانیت ڕاستەوخۆ وینەكانت بۆتورە كۆمەلایەتیەكانی وەكو فەیسبووك و وتویتەر و ئینستاگرام بنێریت