پەرەپێدەرانی تەكنەلۆژی بواری پزیشكی سەركەوتوبن لە دروست كردنی توێژاڵێكی ئەلیكترۆنی بۆ ئەوەی ڕێگری بكات لە وەستانی دڵ و بەمەش بەیەكەم داهێنانی تەكنەلەۆژی داەنرێت لەو جۆرەدا و چاوەروان دەكرێت ژیانی هەزاران كەس رزگار بكات لە داهاتوودا.
ئەو داهێنانە تەكنەلۆژیا بۆ ئەو كەسانەیە كە نەخۆشی دڵ یاخود سستی دڵیان هەیە و لە رێگای ئەم توێژاڵە ئەلیكترۆنیەوە كە چواردەوری دڵ دەدات و ووزەی كارەبایی دروست دەكات و بەو هۆیەشەوە دەبێتە هۆی بەردەوام بوونی لێدانی دڵ و لە وەستان ڕزگاری دەكات .
پەرەپێدانی ئەم داهێنانە تەكنەلۆژیە ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم كارەیان ڕێگری سەدا سەد دەكات لە جەڵتەی دڵ یاخود وەستانی دڵ بۆ ماوەیەكی كاتی .
ئەم توێژاڵە ئەلیكترۆنیە وەكو تۆڕێكی هەستەوەر لە چواردەوری دڵا جێگیر دەكرێت و جگە لەبوونی ووزەی كارەبایی ئەوا یارمەتی دڵ دەدات كە بەبەردەوامی لێبدات و ئەمەش دەبێتە هۆی رێگرتن لە وەستانی سوڕی خوێن لە جەستەی مرۆڤدا.
ئەم توێژالە ئەلیكترۆنیە لە مادەی پلاسیتك دروست كراوە و كێشێكی كەمی هەیە , بۆ یەكەم جاریش لە سەر دڵی چەندین كەروێشك تاقی كراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە ,
وا بریارە لە ماوەیەكی نزیكدا لە نەخۆشخانەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ ئەو نەخۆشانە دابنرێت كە نەخۆشی دڵیان هەیە یان تووشی جەڵتەی دڵ بوون .