ئەم کیبۆرد (تەختەکلیل)ە بەرھەمی چەند ساڵێک لەمەوبەرە، بەڵام بەھۆی چەند گرفت یان بابەتێکە ئەو کات بڵاونەکراوەتەوە. ئەم کیبۆردە ڕەنگە نەبێتە شتێکی زۆر تازە، لەبەرەوەی پێشتر چەندان کیبۆرد بۆ سیستەمی ویندۆز دروستکراون. بەڵام بڵاوکردنەوەی لە ئێستا زیادتر لەبەرەوەیە ھێشتا خەڵکی لەسەر بەشێک لەو کیبۆردانە ماون کە کێشەدارن و بەشێکی پیتەکانیان ناستانداردن.

لە خوارە بە کورتی چەند تایبەتمەندییەکی کیبۆردەکە ڕوونکراوەتەوە، کە بەشێکیان لە ھیچ کیبۆردێکی کوردیی تر نین:

– کیبۆردەکە لەسەر کیبۆردی عەرەبی داڕێژراوە، واتە زۆربەی پیتە کوردییەکان ھاوجێن لەگەڵ پیتە عەرەبییەکان.

– سەرجەم پیت و ھێماکانی کیبۆردەکە ستانداردن، و پیتە کوردییەکانیش ئەوانەن کە پەسەندکراون لەلایەن پسپۆڕانی زمانی کوردییەوە.

– وەک لە ناونیشانی بابەتەکە ھاتووە، بۆ نووسینی سەرجەم پیتە کوردییەکان پێویستت بە داگرتنی دوگمەی شیفت نابێت. لە بەرانبەر لە کیبۆردە کوردییەکانی تر بۆ بەشێک لە پیتەکان دەبێت دوگمەی شیفتی سەر کیبۆرد دابگریت.

– دەتوانی نووسین بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی بنووسیت ھەر لەڕێی ئەم کیبۆردەوە، واتە لەڕێی ئەم کیبۆردەوە پێویستت بە بوونی کیبۆردی تر نابێت بۆ زمانەکانی عەرەبی و فارسی.

– کیبۆردەکە سێ چینە، بەمەش ژمارەیەکی زۆر پیت و ھێمای لەخۆگرتووە؛ چینی سەرەکی کە بێ داگرتنی ھیچ دوگمەیەک چالاکە، و چینی دووەم کە بە داگرتنی (Shift) یان (Caps Lock) چالاک دەبێت، و چینی سێیەمیش بە داگرتنی دوگمەکانی (Shift + Alt + Ctrl). وەک لە وێنەکان دیارە.

تێبینی: لەکاتی دابەزاندنی فایلەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، کیبۆردەکە لەسەر زمانی (عەرەبی (کوێت)) دادەبەزێت لە ویندۆزەکانی خوار ویندۆز ھەشت، لە ویندۆزەکانی سەرتر دەتوانیت بیگوازیتەوە بۆ سەر زمانی کوردی.

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنی كیبۆرده‌كه‌

13844127_1088472321235060_1158809428_o

13839894_1088472331235059_834508389_o 13838290_1088472334568392_1843480739_o

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.