زۆرێك لە ئێمە كاتێك منداڵی ساوا لە ماڵەوە یان لە ژوورێكدا بە تەنیا جێدەهێڵێت هەموو كات لە خەمی منداڵەكەدایە و بەردەوام دەبێت چاودێری بكات، بەڵام كاتێك كە لە دەرەوەی ماڵیت و دووریت لە منداڵەكەت دەتوانی سوود لە داهێنانێكی نوێی تەكنەلۆژی وەربگریت كە وەك چاودێری منداڵ وایە.

ئامێری چاودێری كردنی منداڵان (سپرۆ وتڵینگ) كە بە چاودێری مندالان دادەنرێ و بەكار دێت بۆ ئاگادار بوون لە منداڵەكەت كە كە لێوەی دوریت و ئامێرەكە لە لە پێی منداڵ دەبەسترێت.

ئەم ئامێرە پلەی گەرمی لەشی منداڵ و لێدانی دڵ و جوڵەكانی تۆمار دەكات و هەر حاڵەتێكی نا سروشتی بە دی كرد راستەوخۆ لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی تایبەتی ئامێرەكەوە دەیگوازێتەوە بۆ بەخێوكەرەكە .

ئەم ئەپڵیكەیشنە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەرهەم هێنراوە و لە كاتێكدا ئەگەر منداڵەكە سورا بە لایەكی دیدا یان شێوەی خەوتنەكەی گۆری و تەندروست نەبوو یاخود لە كاتی سورانی ئەندامێكی لەش زیانی پێكەوت ئاگادارت دەكاتەوە.

، وە ئەم ئامێرە پێویستی بە بارگاوی كردن هەیە و ئەو ئامێرەی كە سپرۆوتڵینگی پێ بارگاوی دەكرێتەوە لە شێوەی قاپێكدایە و سپرۆوتڵینگ ی لەسەر دادانێیت و بارگاوی دەكاتەوە لە هەمان كاتی بارگاوی كردنەوەدا سپرۆوتڵینگ هەڵدەستێ بە دیاری كردنی پلەی گەرمی ژورەكە و ئاگاداری مندالەكە دەبێ ئەگەر دەنگی گریانی هات.

وەنرخی سپرۆوتڵینگ لە ئێستدا 250 دوڵارە و پێشبینی دەكرێ لە ساڵی داهاتوو بەرز بێتەوە بۆ 300 دۆلار ئەویش بەهۆی دەستكاری كردنی و دروستكردنی وەشانێكی تازەی

ئامێرێكی تری پاراستن كە ناوی ئاوڵێت ە و ئەم ئامێرەش هەڵدەستێ بە چاودێری منداڵ و پلەی گەرمی لەشی و لێدانی دڵ و جوڵەكانی.

بەڵام بۆ ئەوەی خەوێكی ئارامت هەبێ و دوو دڵ بی لە كاتی خەوتن ئامێری سینس سڵیپ بەكار بهێنە كە كە لە لایەن كۆمپانیای ستارتئەپ ەوە بەرهەم هێنراوە و ناوی هێڵۆۆ یە و نرخەكەی 100 دولارەو لەم مانگەدا دەخرێتە بازارەوە.

ئەم ئامێرە شێوەیەكی بازنەیی هەیە و سینس سڵێپ كە ئارامی ژوورەكەت دەپارێزێت و لە زیانەكانی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت دەتپارێزێ .

جگە لە مانە رووناكی ژوورەكەت رێك دەخات و زەنگی ئاگادار كردنەوەی لە ڕێگای دەست جوڵاندنەوە بەسەر ئەم ئامێرەدا دەتوانی بكوژێنیتەوە لە كاتێكدا كە مۆبایلەكەت پەیوەستی كردبێ، پلەی گەرمی ژوورەكەت دیاری دەكات،پێت دەڵێ لە كاتی خەوتندا چەند جار جوڵاویت و ئەگەر كێشەیەكیشت هەبێ لە كاتی خەوتن كە ئاسایی نەبێ ئاگادارت دەكاتەوە لێی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە