truecaller_app_update_smart_history_availability_dialer

بەرنامەی Truecaller
کە یەکێکە لەو بەرنامانەی کە هەموومان بە کاری دەهێنین
بۆ ئەوەی ئەو ڕەقەمانەی کە پەیوەندیمان پیوە دەکەن ناوی خاوەنەکانیان بزانین
واتە ئەگەر ئیستا تۆ ڕەقەمی منت لا نەبیت کاتیک من پەیوەندیت پیوە دەکەم یەکسەر بەرنامەی Truecaller ەکە ناوی من دەنوسیتلەگەڵ ڕەقەمەکەم
ئیشی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە هەلدەستیت بە دۆزینەوەی خاوەنی بەکارهینەری ژمارەکە
هەندێک وا دەزانن ئەم بەرنامەیە یاساییە و کێشەی نیە
بەڵام من ئیستا پیتان دەڵێم کە کیشەی ئەم بەرنامەیە چییە
هەر کەسێک ئەم بەرنامەیە بەکار بێنێت واتە دایبەزێنیت و خۆی رجستەر بکات
ئۆتۆماتیکی بەرنامەکە هەڵدەستێت بە دزینی هەموو کۆنتاکتەکانت. هەموو ئەو ناوانەی کە سەیڤت کردووە لە مۆبایلەکەتدا
بۆیە ئەمەش لەگەڵ هاکدا فەرقی نیە
بۆ ئەوەی پشت ڕاستی بکەنەوە
سەیری مۆبایلی پیاوە بە تەمەنەکان بکەن کە هەر نازانن Truecallerچییە
کاتێک ڕەقەمەکەی لێ ئەدەیت لە ناو Truecaller ئەیکسەر ناوەکەیت پی دەڵێت
کە پیشتر ئەو ناوەی لە مۆبایلەکەی من یا تۆ وەر گرتوە
کێشەکە تا ئێستاش ئاساییە
بەڵام ئەوەی کە زۆر قورسە ئەمەیە

truecaller-pic
کا تیک کە بەرنامەکە دەکەیت بە full version واتە بەرنامەکە دەکڕیت
ئەو کات بەرنامەکە هەندێک ئۆپشنی تیدا زیاد دەبێت کە یەکیک لە ئۆپشنەکانی ئەمەیە
کاتێک بە دوای ڕەقمی کەسیکدا دەگەڕێیت واتە تەنها ناوەکەی دەنوسیت لە ناو بەرنامەکەدا ئەویش ڕەقەمەکەیت دەداتێ
واتە ئەگەر ئێستا بگەڕێێت بۆ ڕەقەمی من دەنوسیت Brwa یان بۆ ئەوەی بە دەقیقی بیهێنێت دەنوسیت Brwa Jaza ئەگەر چەند ناوێکی هێنا ئەوە دەنوسیت BrwaJaza Abdallah یان هەر نازناویک کە بەکاربیت بۆ ئەو شەخصە
ئەمەش کیشە دەنێتەوە لە کۆمەڵگای ئیمەدا بۆ خانمان

بەڵام جیاوازی هەیە لە سیستەمی  adnroid و ios

چونکە وەک دەزانن security سیستەمی  ios زۆر جیاوازترە لە security  سیستەمی Android واتە ios هاک ناکرێت

بۆیە بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس کاتێک بەرنامەکە بەکار دەهێنن کە تەلەفۆنیان بۆ دێت ناوی شەخصەکە نایەتە سەر شاشەکە

بەڵام لە سیستەمی ئەندرۆید کە بەرنامەکە بەکار دەهێنن کاتێک تەلەفۆنیان بۆ دێت ئۆتۆماتیکی ناوی شەخصەکە دێتە سەر شاشە

ئەمەش ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە بەرنامەی  Truecaller دزە بە زانیارییەکانت دەکات

ئەمەش سایتی سەرەکی بەرنامەی  Truecaller

کلیک لێرە بکە بۆ چونە ناو سایتەکە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.