گەورە كۆمپانیای ئیڵ جی لە كۆریای باشوور كە تایبەتە بە دروست كردنی كەل و پەلی ئەلیكترۆنی و تەكنەلۆژی , نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش كرد كە بریتیە لە گلۆپێكی تەكنەلۆژی نوێ و بەرگەی 40 هەزار كاتژمێر دەگرێت .
كۆمپانیای ئێڵ جی كیمیكاڵ لقێكی سەرەكی ئێل جیە و بەگەورەترین تاقیگەی كیمیای دادەنرێت لە كۆریای باشوور , بەرهەمهێنانی گڵۆپ و لایتی نوێی تەختی بەتەكنیكی (ئۆ ئی ئێل دی ) راگەیاند كەلەتوانایدایە بەهەمان شێوەی لایتی ئاسایی(ئی ئێل دی)كاربكات.
ئەم گلۆپە تەكنەلۆژیە نوێیە تواناكەی 200 واتە و لە هەمان كاتدا 40 هەزار كاتژمێر كار دەكات ..
كۆمپانیای ئێل جی ئاشكرای كردوە كە بەم كارەیان توانیویانە ژمارەی پێوانەیی بشكێنن و هیچ گلۆپیكی تەكنەلۆژیی لە توانای دا نیە كە 40 هەزار كاتژمێر كاربكات و لە هەمان كاتدا بەرهەمهێنانی ئەو گڵۆپە نوێیە تێچوویەكی كەمتری هەیە بەرێژەی 5 هێندە لە چاو گلۆپەكانی تر .
شایەنی باسە وا بڕیارە مانگی داهاتوو ئەم گلۆپە نوێیە بخرێتە بازارەوە و سەرەتاش لە لەبازارەكانی ئەمریكای باكور و ئەوروپادا بفرۆشرێت.