ستۆدیۆ كانی (ماك ماڤی) نوێترین دیزاینی پێش بینی كراوی خۆیان بۆ كەشتیە ئاسمانیەكان نمایش كرد و باس لەوە دەكەن كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە هۆی پەرەسەندنە بەردەوماكانی تەكنەلۆژیاوە , كەشتیە ئاسمانیەكانیش دیزاین و شیوەی سەرنج راكیشیان دەبێت.
ستۆدیۆ كانی (ماك ماڤی) بە بەكارهێنانی پرۆگرامی سینەما فۆر دی , دیزانێكی پیش بینی كراوی كەشتیەكی ئاسمانی بە ناوی (تی ئێس 48 ) بلاو كردۆتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن كە لە دجاهاتوویەكی نزیكدا سەرەرای ئەوەی گۆرانكاری گەورە بەسەر شیوە و بەشی دەرەوەی كەشتیە ئاسمانیەكان دادێت ئەوا لەهەمان كاتدا ناوەوەشی دیزاینی سەرنج راكێشی بۆ دەكرێت .
ستۆدیۆ كانی (ماك ماڤی) هاوشێوەی كۆمپانیاكانی تر ئاماژە بەوە دەدەن كە تێكرای كەل و پەلەكانی ناوەوەی كەشتیە ئاسمانیەكان دەبنە تەكنەلۆژی و جامی كەشتیەكەش بە دەست لێدان كاردەكات و هەروەها شویپنی دوو فرۆكەوانەكەش هەمووی دەبیتە شاشەی تەكنەلۆژی .