لە پێشتردا زۆر رۆبۆتی پاكردنەوە دروست كراوە وە هەندێك لەو رۆبۆتانە بەهۆی قەبارەی گەورەیانەوە گرفتیان دروست كردوە بەڵام ئەمجارە لە داهێنانێكی نوێدا كۆمپانیای رۆبۆمۆ رۆبۆتی )رۆبۆواو(ی بەرهەم هێناوە كە یەكەمین رۆبۆتە كە بتوانێ لە یەك كاتدا 3 كاری پاك كردنەوە ئەنجام بدات.

، ئەم رۆبۆتە لە یەك كاتدا لە توانای دایە گسك بدات و چیمەنی باخچەكان ببڕێت و ناو حەوزی ئاو پاك بكاتەوە كە ئەمەش كارێكی بێ وێنەیە تۆ لە یەك كاتدا هەر سێ ئامێرەكەت هەبێ بە قەبارەیەكی بچوك.

لە پێشتردا كۆمپانیای رۆبۆمۆ هەمان رۆبۆتی بەرهەم هێنابوو بەڵام ئاستی هۆشمەندییەكەی بەو شێوەیەی ئێستا نەبوو و بە رۆبۆتی هۆشمەند ناو نە نرا هەروەها شكستی هێنا لە فرۆشتن چونكە لە پێشتردا هیچ هەستێكی نەبوو.

بۆ نمونە لە كاتی گسك دان لە ناو ماڵدا ئەگەر بەرەو شوێنێكی هەڵە برۆشتبایە یاخود خۆی لە دیوارێك بدایە نەی دەتوانی راستەوخۆ ئاراستەی خۆی بگۆرێ و بەردەوام دەبوو لەسەر هەوڵدان بۆ رۆیشتن بە هەڵە.

وە لە كاتێك كە چیمەنی باخچەكانی دەبڕی كێشەی هەبوو لە جوان برینیان چونكە لە ناوەوە پارچە تیژەكانی كە بۆ بڕینی چیمەن دانرابوو، بە جوانی رێك نەخرابوو ئەمەش وای دەكرد كە ئامێرێكی سەركەوتوو نەبێت، وە لە كاتی پاك كردنەوەی حەوزی ئاودا كێشەی چونە ناو ئاوی هەبوو كە بە رێكی نە دەكەوتە ناو ئاوەكە ئەمەش دەبوە هۆی ئەوەی ئاوی ناو حەوزەكە بە باشی پاك نەكاتەوە، وە هەرگیز خۆی لە توانای نەبوو كە پاش تەواو بونی كارەكەی لە حەوزی ئاوەكە بێتە دەرەوە و دەكەوت.

لەهەمان كاتدا تایەكانی بە شێوەیەك دروست كرابوون كە جێگەی پیسی هەبوو لە نێوان بازنەی تایەكانی و لە كاتی هاتنە ژورەوەی بۆ ناو ماڵ زۆر جار ماڵەكەی پیس دەكرد، وە هەروەها ئەو كانزایانەی كە گسكەكەی پێ دروست كرابوو بەو جۆرە تۆكمە نەبو وە لە كاتی هاتنە خوارەوە لە شوێنێكی كەمێك بەرز زۆر بە ئاسانی دەشكا.

بەڵام لەم ساڵدا كۆمپانیای رۆبۆمۆ وەشانێكی نوێی لەم كسكە دروست كرد كە بە تەواوی چارەسەری هەموو ئەو كێشانەی كردوە كە پێشتر گسكەكە هەیبوو و داهێنانی تازەی تێدا ئەنجام داوە، كە دەتوانێت شتی قورس هەڵبگرێت و پاڵ بە زۆر شتی گەورەوە بنێت و زۆر هۆشمەند تر بێت لە جاران كە وا دەكات ئاسان تنر بێت بۆ بەكار هێنان و چارەسەری تایەكانی كردوە كە چیتر پیسی هەڵنەگرن و دەتوانێت یارمەتیشت بدات لە هەندێك كاری جیاوازی تری ناو ماڵ.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە