ده‌بێت بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک له‌و شوێنه له‌ڕوی گه‌رمی و ساردیه‌وه دایده‌گیرسێنین و ده‌ست ده‌که‌ین به به‌کارهێنان گه‌رچی هه‌ندێکمان له‌وانه‌یه ئه‌و سیفه‌ته‌ی تێدا بێت که چۆن بتوانێت پارێزگاری له هاردوێره‌کانی بکات و زانیاری دروستی هه‌بێت له‌وباره‌وه به‌ڵام به گشتی به‌کارهێنه‌ری کورد له‌م ڕوه‌وه زانیاریه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هاردوێرنیه‌و ناتوانێت ئاگاداربێت له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و هاردوێرانه‌ی که پێک هاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌یه‌تی ، ئه‌م هۆکاره‌ش زۆرجار کاره‌ساتی به‌دوادادێت و ده‌بێته هۆی سوتان یان له‌کارکه‌وتنی پارچه‌یه‌ک له کۆمپیوته‌ره‌که‌یان و له‌ئاینده‌دا هه‌میشه به ترسه‌وه کار به کۆمپیوته‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن ، ئێمه نازانین که‌ی هاروێری کۆمپیوته‌ره‌که‌مان گه‌رم بووه‌و که‌ی له بارێکی گونجاودایه به‌ڵام به‌گشتی پێمان وایه شوێنی سارد گونجاوه بۆ به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر ، له‌ڕاستیدا هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کۆمپیوته‌ر له پله‌یه‌کی دیاریکراودا له‌کار ده‌که‌وێت دووباره‌ش چاک ناکرێته‌وه‌ر له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا گرنگترین پارچه‌کانی وه‌ک پرۆسێسه‌رو مه‌زه‌بۆردو هارد ئه‌م پێشهاته چاوه‌ڕوانیانه .
لێره‌دا باسی به‌رنامه‌یه‌کی بچوک ده‌که‌م که به یه‌کجاری له‌م کاره‌ساته دورت ده‌خاته‌وه‌و ده‌توانیت هه‌میشه ئاگاداری پله‌ی گه‌رمیان بیت،یاخود ده‌توانیت خۆکارانه ڕێکی بخه‌یت و فرمانێکی دیاریکراو وه‌ربگرێت له‌کاتی پێویستدا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌کارکه‌وتنی هاردێک (70) پله بێت ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌توانیت کارێکی وابکه‌یت که له پله‌ی (65) ئاگادارت بکاته‌وه له باری خراپی هارده‌که‌و یاخود به‌یه‌کجاری کۆمپیوته‌ره‌که‌ت له‌کارکردن ڕابگرێت تا توشی هیچ کاره‌ساتێک نه‌بێت ئه‌م به‌رنامه زۆرگرنگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که لاپ تۆپ به‌کار ده‌هێنن چونکه زیاتر لاپ تۆپ له‌ژێر مه‌ترسی سوتاندایه بۆیه به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌ست ده‌گیرێت به سه‌ر خێرایی (فانی) پانکه ساردکه‌ره‌وه‌کانی لاپتۆپه‌که‌داو له‌کاتی گه‌رم بونی هاردوێره‌کاندا ده‌ورێکی چالاکانه ده‌بینێت له ساردکردنه‌وه‌یدا .
داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەکە ئازادە و هەموو کەسێک دەتوانێت بێ بەرانبەر سودی لێ وەربگرێت ، دامەزراندنیشی هەر وەک هەر بەرنامەیەکی ئاساییەو چەند هەنگاوێکە وەک لەم وێنانەدا بۆم ڕونکردونەتەوە
لە زیپەکەی دەری بهێنەو پاشان دەست بکە بە دامەزراندنی دەبڵ کلیکی لەسەر بکە :
بەڵام ئەگەر ویندۆزی سێڤن بەرەو سەرەوە بەکاردەهێنیت ئەوا دەبێت بەم شێوە دەست بکەیت بە دامەزراندنی کلیکی ڕاست پاشان ( Run as administrator ) هەڵبژێرە سەرنج لە وێنەکە بدە
دواتر لەم هەنگاوەدا ( I agree ) کلیک بکە
لێرەشدا تەنها ( Next ) بکە
لەم قۆناغەدا دەتوانیت شوێنی دابەزاندن بگۆڕیت بەڵام ئەگەر ناتەوێت تەنها ( Install ) بکە و هیچ گۆڕانکاریەک مەکە
بەم شێوە دامەزرا تەنها ( Close ) بکە و سەرنج بدە لەسەر دیسکتۆپی کۆمپیوتەرەکەت .
چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکە :
کاتێک بمانه‌وێت به‌رنامه‌که به‌کار بهێنین پاش دابه‌زاندن له‌سه‌ر دیسکتۆپ به‌م جۆره دوو فایلی دروستکردوه یه‌که‌میان ئایکۆنی به‌رنامه‌که‌یه‌و دووه‌میان بسڕه‌وه پێویستمان پێ ی نیه پاشان کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که له ( سێڤن و ڤێستا هەشتدا ) دا به‌م جۆره ده‌بێت کلیکی ڕاست له‌سه‌ر شۆرکه‌تی به‌رنامه‌که بکه‌و پاشان (Run as Administrator) هه‌ڵبژێره ڕوکاری به‌رنامه‌که ئاڵۆزه‌و چه‌ندین تایبه‌تمه‌نی نایابی تێدایه به‌ڵام لێره‌دا باسی گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م به‌رنامه ده‌که‌م و لێره‌شه‌وه ده‌روازه‌یه‌ک ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێرخواز بتوانێت سود له ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م به‌رنامه نایابه وه‌ربگرێت.
بۆ خستنەگەڕی بەرنامەکە :
لەسەر دیسکتۆپەکە شۆرکەتەکەی بەم جۆرەیە کلیکی ڕاست پاشان ( Run as administrator ) هەڵبژێرە بەم شێوەیە
کاتێک به‌رنامه‌که ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک له‌م ویندا دیاره خۆی هه‌ڵده‌سێت به پشکنین و ڕێژه‌ی گه‌رمی ئه‌و سێ هاردوێره گرنگه‌مان بۆ دیاری ده‌کات له ڕاده‌ی مه‌ترسی له‌کارکه‌وتنیان ئاگادارمان ده‌کاته‌وه ، لیره‌دا مه‌رج نیه به هه‌میشه‌ی له‌م پله‌یه‌دا ئه‌م هاردوێرانه له‌بارێکی ترسناکدا بێت چونکه هه‌ر کۆمپانیایه‌ک له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی تر جیاوازه له به‌رهه‌م هێنانی هاردوێره‌کانداو پله‌ی گه‌رمی له‌کارکه‌وتنی هه‌ر دانه‌یه‌کیان جیاوازه
ئه‌گه‌ر ئێمه لێره‌دا بزانین پله‌ی گه‌رمی له‌کارکه‌وتنی ئه‌م هاروێرانه چه‌نده ئه‌وا زۆر به‌سانایی ده‌توانیت ئه‌و پله‌یه بکه‌یت به ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک یاخود فرمانێک به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکات وه ئه‌گه‌ر نه‌شزانین ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی زۆربه‌ی هاردوێره‌کان نزیکن له‌یه‌که‌وه ده‌کرێت به‌م جۆره ڕێک بخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی کاری به‌رنامه‌که ڕێک بخه‌ین ده‌بێت سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر (Configure) بکه‌ین تا هه‌ندێک ڕێکخستن بۆ پێشهاته‌کان دیاری بکه‌ین
سه‌رنج بده ئەمە ڕوی فرمانی بەرنامەکەیە لێره‌دا زۆریه‌ک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان ده‌توانیت گۆڕانکاریان تێدا بکه‌یت و وه‌ک پێویست ڕێکیان بخه‌یت سه‌ره‌تا ئه‌م به‌رنامه نزیک کاتژمێری کۆمپیوته‌ره‌که وه‌ک ژماره‌یه‌کی پێوانه ده‌رده‌که‌وێت ده‌توانیت چه‌ندین جار ئه‌م به‌رنامه به‌کاربهێنیت له‌یه‌ک کاتتدا ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی چه‌ند پله‌یه‌ک و ئاگاداربوون له هه‌ریه‌که‌یان من لێره‌دا پێم باشبوو به‌رده‌وام پله‌ی گه‌رمی پرۆسێسه‌ره‌که‌م پیشان بدات بۆیه سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ره‌که‌م ده‌که‌م و پاشان ئه‌وچوارگۆشه بچوکه ده‌ست نیشان ده‌که‌م ئه‌م دیاریکردنه ته‌نها بۆ زانینی پله‌ی گه‌رمیه‌تی ئه‌گه‌رنا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به کاری به‌رنامه‌که‌وه نیه به‌ڵام من بۆ نمونه ئێستا ده‌مه‌وێت پله‌یه‌کی گه‌رمی دیاریبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک ئه‌و سێ هاردوێره گرنگه‌ی که باسم کرد گه‌یشته ئه‌و پله‌یه ئاگادارم بکاته‌وه تابتوانم چاره‌سه‌ری بکه‌م یاخود له‌و پله‌یه که نزیک بێته‌وه له پله‌ی گه‌رمی سوتان کۆمپیوته‌ره‌که‌م ڕێستارت بکات یان به‌ته‌واوی بکوژێته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تا له‌و تابه‌دا کلیک له‌سه‌ر (Events) ده‌که‌م که به‌واتایی ڕوداوه‌کان دێت
له‌م ڕوکاره‌دا کە ڕوی فرمانی ( Events ) واتە ڕوداوەکانە وه‌ک دیاره هیچ ڕوداوێک پێشتر تۆمار نه‌کردوه بۆیه ڕوکاره‌که خاڵیه له فرمان
له به‌شی (if) که ئاماژه‌م پیداوه به‌مانای (ئه‌گه‌ر) دێت کلیک له‌سه‌ر ئه‌و چوکله بچوکه ده‌که‌ین تا ڕوداوێک دیاری بکه‌ین بۆ نمونه من لێره‌دا ڕوداوی گه‌رم بوونی هارده‌که‌م دیاریکردوه سه‌رنج له‌وێنه‌که بده ، لێره‌دا ته‌واوی هاردوێره ناسێنراوه‌کانی تێدایه‌و ده‌توانێت هه‌مویان ببینیت ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌شه‌دا که وه‌ک له‌خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه کلیک له‌سه‌ر ئه‌و چوکڵه‌ی تریش ده‌که‌ین چوار فرمانی تێدایه من گه‌وره‌ترویه‌کسانه هه‌ڵده‌بژێرم ، وه له ته‌نیشتیدا به‌هه‌مان شێوه له‌و بۆشاییه‌دا ده‌بێت پله‌یه‌کی گه‌رمی دیاریبکه‌ین . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت بزانین له‌چ پله‌یه‌کی گه‌رمیدا هارد مه‌ترسی سوتانی هه‌یه من (65) پله دیاری ده‌که‌م که له‌م پله‌یه‌دا هارده‌که‌مان جێگای مه‌ترسیه وه له‌خاڵی چواره‌مدا ده‌بێت جۆری فرمان دیاریبکه‌ین بۆ نمونه من داوای بۆکسی ئاگادارکردنه‌وه‌م کردوه وه له‌خاڵی سێیه‌مدا ده‌مه‌وێت سێ چرکه جارێک ئاگادارم بکاته‌وه بۆیه ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌و کارانه به‌م جۆره‌یه‌و به‌م جۆره فرمانه‌که‌م دیاریکردوه : ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی هارده‌که‌م گه‌یشته (65) پله ئه‌وا ئاگادارم بکه‌ره‌وه هه‌ر سێ چرکه جارێک به (هارده‌که‌ت له مه‌ترسیدایه) ئێستا ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر (Add) بکه‌م تا فرمانه‌که زیاد ببێت وه‌ک له‌خاڵی پێنجه‌مدا ئاماژه‌م پیداوه
سه‌رنج بده به‌م جۆره فرمانه‌که زیاد بووه
لێره‌دا به‌هه‌مان شێوه فرمانم بۆ به‌شه‌کانی تریش زیاد کردوه به‌م جۆره ده‌رده‌که‌وێت
ئێستا دێینه سه‌رباسی فرمانێکی تر ئه‌وه‌ش هه‌ر ته‌واوکه‌ری ئه‌م فرمانه‌ی پێشوه‌و زۆریش گرنگه بۆ نمونه دیاریم کردوه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی هارده‌که‌م بوو به (65) پله ئه‌وا ئاگادارم بکه‌ره‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر زیاتر گه‌رم بوو چی بکات ئه‌م به‌رنامه‌یه؟ من لێره‌دا فرمانێکی تری بۆ زیاد ده‌که‌م به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی هارده‌که‌م بۆ نمونه ببێت به (68) ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌م بکوژێنێته‌وه ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی هارده‌که‌مدایه.
بۆزیادکردنی ئه‌م فرمانه ده‌بێت به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو کاره‌کان دووباره بکه‌مه‌وه سه‌رنج له‌م وێنه بده گۆڕانکاری ته‌نها له پله‌ی گه‌رمیه‌وه ده‌ست پێده‌کات به‌م جۆره
له‌خاڵی یه‌که‌مدا پله‌ی گه‌رمی (68) دیاری ده‌که‌م له خاڵی دووه‌مدا (Execute) دیاری ده‌که‌م وه له‌و بۆشاییه‌دا ده‌نوسم (C:\Windows\System32\shutdown.exe -s -t 00) بێ هه‌ڵه کردن ئه‌وه بنوسه‌ره‌وه ئه‌وه‌ش به‌مانای فرمانه‌که دێت وه‌ک له خاڵی سێیه‌میشدا ئاماژه‌م پیداوه کلیک له‌سه‌ر (Add) شیکردنه‌وه‌ی کاره‌که به‌م جۆره‌یه :
ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی هارده‌که‌م بوو به (68) پله ئه‌وا کۆمپیوته‌ره‌که‌م بکوژێنه‌ره‌وه
سەرنج بدە بەم شێوازە دەردەچێت لە کۆتاییدا