لە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی نیویۆرک, ئەم جارە ئۆتۆمبیلی جوانکراو نمایشکران و ئۆتۆمبێلەكان سەرنجی خەلکێکی زۆریان بۆ خۆیان راکێشا.
ئۆتۆمبێلە جوانکراوهكان بە شێوازێکی تایبەت و سیستمێکی پێشکەوتوو دروستکراون رازێنراونەتەوه. بۆ دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبێللانە بە دەیان ھەزار دۆلار خەرج کراوە.
ئۆتۆمبێلی جۆرەی Ferrari, Lamborgini, AUDI R٨, Rolls Royce, Ford Mustang بە سیستمێک جیاوازتر دروستکراوە و لەو پیشانگایەدا نمایشكران.
ھەروەھا لە نمایشەکەدا کۆمپانیای سیستمی دەنگ ئامێرەکانی نوێ و جیاوازی بۆ ئۆتۆمبێلەكان نمایشکرد و بەشداربووان بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمی دەنگ سرایان گرتبوو كه بەھای ھەندێک لەو سیستەمه دەنگیانه دەگاته٥٠ ھەزار دولار.