ده‌رباره‌ى ئێمه‌

بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی تەكنەلۆژیا لەهەرێمی كوردستان و بە خۆماڵیكردن و ناساندنی بەرهەمەكان، پڕۆژەی (Tech Eye:چاوى تەکنەلۆژیا ) دەست بەكار بوو .

ئامانجی ئێمە پشتگیری و  پاڵپشتی كردنی شارەزایانی  بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە بەرهەمەكانیان ، لەهەمان كاتدا هاوكاری كردنی ئارەزوومەندانی ئەوبوارە و كردنەوەی خولی تایبەت بە شێوەی پڕاكتیكی و ئۆنلاین لەسەر هێڵیی ئینتەرنێت بە تایبەتی بۆ فێرخوازانی زانكۆ  و بەشی كۆمپیوتەر .

لە ئێستادا سێ بەشی سەرەكی پڕۆژەی (Tech Eye:چاوى تەکنەلۆژیا) كارا بوو ،پشتیوان بە خوا لە داهاتوویەكی نزیكدا بەشەكانی تریش دەكرێنەوە .

بەشە كاراكانی تێك ئای بریتین لە :

1- بەرنامەی تێك ئای ، بەرنامەیەكی تەكنەلۆژیە و هەمووی سێ شەممە یەك بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە كەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخش دەكرێت.

له‌به‌روارى ٦-٢-٢٠١٤ ده‌ستى پێكرد و تاوه‌كو ١-١٠-٢٠١٦ به‌رده‌وام بوو …

2- ڕێكخراوی تێك ئای : ڕێكخراوێكی سەربەخۆی تەكنەلۆژیە و لەلایەن فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی  حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە مۆڵەتی پێدراوە و ئامانج كردنەوەی خول و فێركاری تەكنەلۆژیە .

3- ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

4-ئه‌كادیمیای تیك ئای بۆ پرۆگرامسازى و كۆمپیوته‌ر، به‌شیكى نوێى پرۆژه‌كانى تێك ئای ه‌و له‌سه‌رى ساڵى ٢٠١٧ ه‌وه‌ وه‌ده‌ستى پێكردوه‌ و  تیایدا  وانه‌كانى پرۆگرامسازى و كۆمپیوته‌ر بۆ ٢٥ به‌شى جیا جیا و به‌ شێوه‌ى ئه‌كادیمیى له‌لایه‌ن ٣ مامۆستاى زانكۆ و ٨ ئه‌ندازیاریه‌وه‌ فیركاریه‌كان بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات .

بۆ بنینى چالاكى و پڕۆژه‌كانمان لێره‌ كلیك بكه‌

چاوەڕوانی بەشەكانی تری پڕۆژەی تێك ئای بن …